خەڵەف غەفور
توركیا لە سەردەمی لێقەوماندا
وا دیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان لەو هەنگاوە كەمانەی بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد پێشووتر ناوێتی پەشیمانە و بە نیاز نییە هەنگاوی دیكە بنێت. ئەگەر سەیری بارودۆخی ئێستای توركیا بكەی، لەوە تێدەگەی لەبری چارەسەر و ئاشتەوایی ناوخۆیی، پێچەوانەكەی دەبینی چۆن دەسەڵات "كەوا هەمووی لە دەستی ئەردۆغان كۆكراوەتەوە"، ناكۆكییەكان قوڵتر دەكاتەوە؛ هەم خۆی و هەم دۆزی كوردیش بە مەنگێتی دەسپێردرێ.
ئەردۆغان لەسەر چەند ئاستێك لە كێشەی گەورەدایە:
یەكەم: لە هەوڵدایە بۆ نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ بۆ توركیا، ئەو دەستوورەیان كوتومت پرۆژەی دوو عەقڵی داخراوی ئیسلامی و نەتەوەییە؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا "مەهەپە".
ئەو دوو سەركردەیە ئێستا لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی كۆماردان، پێكەوەش دەسەڵات بەڕێوەدەبن، گرفتی سەرەكیی بیركردنەوەیان هەیە، گرفتی ئەوەی خۆیان وەكو جۆرێك لە پەیامبەر دەبینن، بەڵام دڕكوداڵی زۆریش لەسەر رێگەی بیركردنەوەیان هەیە، ریشەییترینیان ناكۆكی ئایدۆلۆژییە.
بەربەستەكانی ئەو هەنگاوەی ئەردۆغان زۆرن، لەسەر ئاستی سیاسی پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە"، پارتی ئایندەی ئەحمەد داود ئۆغڵو، پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن "دێڤا"، زۆر هێز و بزووتنەوەی دیكەیش دژی ئەردۆغانن، لەگەڵ ئەوەی لە دەسەڵات نین، بەڵام كاریگەریی زۆریان هەیە، بە ناڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردانی شارەوانییەكاندا خۆیان نمایشكرد و سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئیستانبوڵیان لە پارتی داد و گەشەپێدان وەرگرتەوە.
دووەم: ئەردۆغان چارەسەركردنی دۆزی كوردی بیرچووەتەوە، بەڵكو زیاتر سوورە لەسەر كپكردنی، لەو رووەشەوە پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" گەمارۆی سیاسی، ئەمنی و یاسایی دراوە.
سەرۆك ئەردۆغان بەهۆی چارەسەرنەكردنی دۆزی كورد و بەردەوام كپكردنەوەی دوو خاڵی نەرێنی بۆ سەر خاڵە نەرێنییەكانی دیكەی زیاد بووە:
• لەسەر ئاستی جیهان و بەتایبەت ئەوروپا بەردەوام سەركۆنە دەكرێ، داواشی لێدەكرێت بە گفتوگۆ دۆزی كوردی چارەسەر بكات.
• بزووتنەوەی كوردی لە توركیا لەسەر ئاستی مەدەنی "هەدەپە" و لەسەر ئاستی سیاسی و گەریلاییش "پەكەكە" تێڕوانینیان بۆ شێوازی خەبات دەگۆڕێ، كوردی زیاتریش لە دەوری دۆزەكە كۆدەبنەوە و ئاراستەی توندڕەوی هەڵدەكشێ.
سێیەم: ئەردۆغان توركیای گۆڕی، بەڵام لەئێستا گرفتی "گۆڕانكاری و بەردەوامیی نوێبوونەوەی هەیە"، هەڵبەت لێرە جیاوازیی لەسەر چەمكی گۆڕانكاری بوونی هەیە؛ چۆنە و چوارچێوەكەی چییە؟
ئەمە سەریكێشاوە بۆ قوڵتربوونەوەی قەیرانەكانی توركیا لە سەردەمی ئەردۆغاندا، توركیا گۆشەگیرە، دەلەرزێ، رۆژانە لێی دەقەومێ، بێ ئەوەی پرۆژەی چارەسەری هەبێت.
دوو سیناریۆ بۆ داهاتووی توركیا لەبەرچاون:
یەكەم: گۆڕانكاریی لە توركیا مسۆگەرە؛ ئەردۆغان خۆی دەیكات یان خۆی دەگۆڕن.
دووەم: نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ، توركیا نوێ ناكاتەوە، بەڵكو دەرگای گۆڕانكاریی لە توركیا و بەهێزبوونی دیموكراسی دادەخات، ئەوەش ئاستی لێقەومانەكە زیاتر دەكات.