عارف قوربانی
قه‌ره‌بووی قوربانیانی جینۆساید و نه‌گبه‌تیی پارتی و یه‌كێتی
له دوای په‌سندكردنی پرۆژه یاسای تایبه‌ت به ژنانی رزگاربووی ئێزدی له په‌رله‌مانی عیراق، كه سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ئاماده‌ی كردبوو، ده‌مویست بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه وتاره‌كه‌م ته‌رخان بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی پاكیزه‌كانی شنگال، پرۆژه یاسایه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی جینۆساید ئاماده بكرێت، به‌ڵام گه‌رمبوونه‌وه‌ی خولێكی دیکەی شه‌ڕی میدیایی پارتی و یه‌كێتی له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا رایكێشام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش بده‌م، بۆیه به‌ناچاری هه‌ردوو بابه‌ته‌كه‌م تێكه‌ڵكرد.
قه‌ره‌بووی قوربانیانی جینۆساید
زۆرجار له باسی به‌ند و بڕگه‌كانی ده‌ستوور و ئه‌و یاسایانه‌ی له عیراق ده‌رده‌كرێن، ئاماژه‌م به‌وه كردووه كه عه‌ره‌به‌كان زۆر له كورد شاره‌زاتر و وریاترن، ئه‌گه‌ر له‌ژێر گوشاری هه‌ر بارودۆخێكدا ده‌ستووریان نووسیبێته‌وه یا هه‌ر بڕیار و یاسایه‌ك ده‌رچووبێت، به‌چاوێكی دوورمه‌وداوه لێیان روانیوه، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌لومه‌رج و دۆخێكی كاتی كورد لێشی سوودمه‌ند بووبێت، له كۆتاییدا بۆ كورد بووه به سه‌راب و عه‌ره‌ب به‌ره‌كه‌ی چنیوه‌ته‌وه.
ته‌ماشای ئه‌و رۆژگارانه بكه‌ین كه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق كه‌یسی تاوانه‌كانی ته‌عریب و فه‌یلیی و بارزانییه‌كان، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی به جینۆساید ناساند، وه‌ك رێكار و عورفێكی یاسایی كه ده‌بوو بڕیار له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌و تاوانانه بدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق به‌رپرس بووه له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه و له 68 تا 2003 وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌و تاوانكارییانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی عیراقه‌وه ئه‌نجامدراون، پێویست بوو ئه‌ركی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ش بخرێته ئه‌ستۆی عیراق وه‌ك لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری تاوان، وه‌ك چۆن تاوەکو ئێستاش پابه‌نده به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به كوێت كردی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ره‌هه‌ندێكی ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، عه‌ره‌به‌كان له بڕیاری دادگای باڵادا ئه‌ركی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌یان كرد به ئه‌ركێكی شه‌خسی له‌سه‌ر تاوانبار، واتا ده‌بێت كه‌سی تاوانكار قه‌ره‌بووی تاوانلێكراو بكاته‌وه.
ئه‌مه تاوانێكی كه‌سی نه‌بوو كه كه‌سێك به‌رانبه‌ر به كه‌سێكی دیکە تاوانێكی ئه‌نجام داوه و دادگا بڕیار ده‌دات ده‌بێت تاوانبار قه‌ره‌بووی قوربانییه‌كه بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵیدا ده‌گرێت و به‌هاكه‌ی ده‌به‌خشێته تاوانلێكراو. ئه‌وه‌ی رووی‌دابوو جینۆسایدی میلله‌تێك بوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكه‌وه، به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو رێسا و یاسایه‌ك كه دان به تاوانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا نرا، پێویست بوو ده‌وڵه‌ت بخرێته ژێر باری قه‌ره‌بووی قوربانییه‌كان، به‌ڵام عیراق ئه‌مه‌ی نه‌كرد و وه‌ك تاوانێكی شه‌خسی باجه‌كه‌ی خسته‌سه‌ر تاوانباره‌كان.
كورد له‌به‌رئه‌وه‌ی وردنین له هه‌ڵسه‌نگاندن و توانا و تاقه‌تی به‌دواداچوونی ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌مان نییه، ئه‌وه چه‌ندین ساڵ تێپه‌ڕی و هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زوڵمه‌مان نه‌داوه. له‌كاتێكدا له چه‌ند خولی رابردووی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا، چی سه‌رۆك كۆمار و چی فراكسیۆنه كوردییه‌كان ده‌یانتوانی پرۆژه یاسایه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی جینۆساید ببەنه په‌رله‌مان و له هه‌ندێ هه‌لومه‌رجدا به‌ئاسانی ده‌توانرا بچه‌سپێندرێت، به‌ڵام كه‌س بیری بۆ ئه‌و بابه‌ته نه‌چوو، له‌كاتێكدا ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رشانی نوێنه‌رانی كورد بوو. هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له قوربانیانی جینۆساید له كوردستان به‌چاوی چاوه‌ڕوانییه‌وه سه‌ریان نایه‌وه، به‌ڵام هێشتا كات ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كورد بیر له‌م رێگەیه بكاته‌وه، چونكه نه باجی تاوانه‌كه له‌سه‌ر عیراق ته‌نیا سزادانی شه‌ش بۆ حه‌وت كه‌سه و نه قه‌ره‌بووی قوربانییه‌كانیش ته‌نها داننانه به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، ده‌بێت عیراق بخرێته ژێر باج و سزای تاوانه‌كه و كوردیش قه‌ره‌بووی قوربانییه‌كانی وه‌ربگرێته‌وه.
نه‌گبه‌تیی پارتی و یه‌كێتی
ماوه‌یه‌كی زۆره پرسیارێك مێشكی پڕكردووم، ئایا ئه‌مه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌یكه‌ن وه‌ك درێژه‌ی شه‌ڕێكی سارد و ناوه ناوه له میدیا گه‌رمی ده‌كه‌نه‌وه، دابه‌شكردنی رۆڵه له‌نێوان خۆیان یاخود به‌ڕاستیانه؟ ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنی رۆڵه و بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی سه‌رنجی خه‌ڵك و له‌بیربردنه‌وه‌ی كێشه‌كان واده‌كه‌ن، هیچ پێویست به‌وه ناكات، چونكه خه‌ڵك نه سه‌رنجی هه‌یه و نه زاكیره، ئیتر بۆچی له‌پێشچاوی دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆتان، خۆتان ناشرین ده‌كه‌ن؟ له خۆم ده‌پرسم ئه‌گه‌ر نه‌گبه‌تییان نه‌بێت چییانداوه له‌م شه‌ڕه ده‌نووكه؟ خوا میلله‌تێكی پێداون چۆنتان بووێ ئاوا ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن، نه‌ك نایه‌كی نییه به رووتاندا، ته‌نانه‌ت پرسیاریش رووبه‌ڕووتان ناكاته‌وه، ئیتر بۆ له خۆتانی تێكدە‌ده‌ن؟
له كام وڵات و كام سه‌ركرده و سیاسی دنیا ئه‌و شانسه‌ی هه‌بووه میلـله‌تێكی له شێوه‌ی كوردی هه‌بێت، هیچ میلله‌تێك نییه له دنیادا هاوشێوه‌ی كورد موتیعی حزب و سه‌ركرده‌كانی بێت. سه‌ركرده و سیاسییه‌كانی چۆنیان بووێ و چیان بووێ میلله‌ت ئه‌وه بكات. ته‌ماشا بكه‌ن رۆژێك حه‌زیان لێبووه كورد ده‌ستبداته چه‌ك و شۆڕش به‌رپا بكات نیوه‌ی ئه‌و میلله‌ته داوێتی به شاخدا، خاوه‌ن ده‌یان هه‌زار چه‌كدار بووه سه‌ركرده‌كان وتوویانه بچن ته‌سلیم ببنه‌وه، هه‌موو رێگه‌ی ته‌سلیمبوونیان گرتووەته‌به‌ر و چه‌كه‌كانیان داوه‌ته‌وه به دوژمن.
سه‌یری ئه‌م هاوكێشه‌یه بكه‌ن دوای چه‌ند مانگێك به خه‌ڵك ده‌ڵێن وه‌رنه‌وه به چوار تفه‌نگی ژه‌نگاوییه‌وه شۆڕش ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه، خه‌ڵكه‌كه جارێكی دیکە دێته‌وه شاخ، پێیان ده‌ڵێن بچن براكانی خۆتان بكوژن، شۆڕشگێڕه‌كان بێئه‌وه‌ی یه‌كدی بناسن ده‌ست ده‌خه‌نه خوێنی یه‌كدییه‌وه. پێیان ده‌ڵێن ئاشتبووینه‌وه شایی بكه‌ن، شۆڕشگێڕه‌كان هه‌ڵده‌په‌ڕن.
زۆرێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له فه‌رمانده ئازاكانی شۆڕشیشیان كرد به جاش، پێیان وتن بچن فه‌وج بكەنە‌وه، خه‌ڵكه‌كه چه‌كی بۆ رژێم هه‌ڵگرت، پێیان وتن له رژێمه‌كه هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه، كردیان. وتیان راپه‌ڕن و شاره‌كان رزگاربكه‌ن و دێینه‌وه شاره‌كان، وتیان راكه‌نه‌وه بۆ شاخ، میلله‌ت هه‌موو كه‌وته‌ڕێ. وتیان رێگه‌ی دیموكراسی ده‌گرینه‌به‌ر و بچنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، میلله‌ت هه‌موو ریزی به‌ست، وتیان به‌رببنه گیانی یه‌كدی، كۆمه‌ڵگە هه‌مووی به‌ریه‌ككه‌وت، وتیان ئاشتببنه‌وه، ئاشتبووینه‌وه. وتیان بچن ده‌نگبده‌ن به ده‌ستووری عیراق و ده‌بینه‌وه به عیراقی، میلله‌ت ده‌نگی بۆدان. وتیان نامانه‌وێ له‌گه‌ڵ عیراق بژین و جیاده‌بینه‌وه ده‌نگبده‌ن، میلله‌ت وایكرد. چیتان ویستووه خه‌ڵك ئه‌وه‌ی بۆ كردوون.
ئه‌مه‌ی له‌نێوان خه‌ڵك و حزب و سه‌ركرده‌كانی كورد رووده‌دات ته‌نانه‌ت له یاری منداڵانیش ناچێت، ئیدی بۆ له خۆتانی تێكده‌ده‌ن؟ تێناگه‌م بۆچی ئه‌م دوو حزبه قه‌دری ئه‌وه ناگرن كه هه‌یانه، بۆچی قه‌دری ئه‌و پۆست و پله و پێگانه ناگرن كه ده‌ستیان كه‌وتووه. ئایا هیچ كات له خۆتان پرسیوه ئه‌گه‌ر له‌ناو كورد نه‌بووان ئێستا چی ده‌بوون؟ یان ئه‌و پرسیاره به‌مێشكتاندا هاتووه ئه‌گه‌ر كوردیش هاوشێوه‌ی گه‌لانی دنیا بووایە، ئێوه له‌ناو ئه‌و میلـله‌ته زیندووه‌دا چی ده‌بوون؟ كام وڵات له دنیادا زۆر به‌هێزه و خاوه‌ن زۆرترین ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیی و توانای سیاسی و ئابوورییه، ئه‌مەریكا، روسیا و وڵاتانی ئه‌وروپا كه ته‌حه‌كوم به گۆی زه‌وی و ئاسمان و هه‌ساره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، ژیانی پڕ به ره‌فاهیه‌تیان بۆ میلـله‌ته‌كانیان دروستكردووه ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگ مووچه نه‌ده‌نه فه‌رمانبه‌ره‌كانیان، میلله‌ته‌كانیان ده‌یانڕووخێنن. ئه‌وه حه‌وت ساڵه هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست قه‌یرانی دارایی و بێ مووچه‌ییه‌وه ده‌ناڵێنێ، كێ یه‌خه‌ی پێگرتوون؟ بۆ له خۆتانی تێكده‌ده‌ن؟
هه‌ر به‌ڕاستی پێم سه‌یره ئه‌م دوو حزبه بۆ واده‌كه‌ن، بۆ خه‌ریكه ئه‌و ناز و نیعمه‌ته له خۆیان تێكده‌ده‌ن، خه‌ریكه ده‌گه‌مه قه‌ناعه‌ته‌كه‌ی مام رۆسته‌م کە ده‌یوت من هیچ پابەندییەكی ئایینیم نییه، به‌ڵام ده‌زانم خودایه‌ك هه‌یه ناهێڵێت زوڵم هه‌تا سه‌ر بڕوات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌زڵومیش خۆی رازی بێت به‌وه‌ی به‌سه‌ریادێت، خوا سه‌ر له زاڵمه‌كه ده‌شێوێنێت.
خ.غ