عیراقی

دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پەرلەمانی عیراق تاوتوێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پەرلەمانی عیراق تاوتوێ دەکرێت
مەودا میدا-سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە و پرسی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق تاوتوێ بکات.

لەو بارەیەوە حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەوداپرێسی راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2019 پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە".

وتیشی "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێی دەست لەکارکێشانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکرێت، هەروەها لە کۆبوونەوە کەدا تاوتوێی ئەو ئالۆزیانەی دەکرێت کە لەم دوایەدا لەچەند پارێزگایەکی عیراق روویاندا".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی بەفەرمی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی گەیشتە پەرلەمانی عیراق، هەروەها لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا عادل عەبدولمەهدی داوای لە پەرلەمانی عیراق کرد دەست لەکارکێشانەوەکەی قبوڵ بکەن و لەنزیکترین کاتدا متمانە ببەخشێتە حکومەتی نوێی عیراق.
 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان