عارف قوربانی
سه‌رده‌می سوككردنی شۆڕش
دیارده‌یه‌كی باو هه‌یه له‌نێو مێژووی زۆربه‌ی میلـلهتاندا به‌تایبه‌تیش گه‌لە دواكه‌وتووه‌كان، كاتێک شۆڕشێك شكست ده‌خوات، یان ئەزموونێك به شكست كۆتایی دێت، هه‌ر ئەوەنییه كه‌س خۆی ناكاته خاوه‌نی شكسته‌كه، به‌ڵكو كاره‌كته‌ره‌كانی ناو ئەو پرۆسه‌یه هه‌ركه‌سه و بۆ پاككردنه‌وه‌ی په‌رێزی خۆی ده‌كه‌وێته هه‌ڵدانه‌وه‌ی ناشیرینییه‌كانی نێو شۆڕش و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی، به‌جۆرێك وێنای خۆی ده‌كات كه هیچ كات به‌شێك نه‌بووه له ناشیرینییه‌كان. ئه‌وانه‌ی به‌رپرس بوون له شكست و دیوە دزێوه‌كانی نێو شۆڕش، ئەوانی دیکەن.
زۆرجار لێكه‌وته‌كانی ئه‌م دیارده‌یه له پاكانه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان زیاتر سه‌رده‌كێشێت بۆ سوككردنی شۆڕش، به‌جۆرێك كه ئه‌وانه‌ی به دڵێكی پاك و به بڕوایه‌كی شۆڕشگێڕانه‌شه‌وه تێیدا به‌شداربوون، په‌ژیوان ببنه‌وه له‌و مێژووه‌یان.ئه‌م دیارده‌یه له‌نێو مێژووی نزیكی میللـه‌تی ئێمەیشدا هه‌یه، چی له سه‌رده‌می شۆڕشی شێخ مه‌حمود و چی له شۆڕشی ئەیلول و دواتریش. ئۆباڵی هه‌موو شكسته‌كان خراونەتە ئه‌ستۆی ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی كه‌م له‌ناو رابه‌رانی شۆڕش، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕیار یان به‌شداری راسته‌وخۆبوون له بڕیاره‌كان، ژماره‌یان زۆرتر بووه له‌و ژمارانه‌ی به‌رپرسیارێتی شكسته‌كانیان خراوەتە ئەستۆ.
شكستی شۆڕشی ئەیلول به‌رپرسیارێتی مێژوویی ته‌نیا خراوه‌ته سه‌ر مه‌لا مسته‌فا، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی كه به‌شداریی بڕیاره‌كان بوون و له ئاراسته‌كردنی شۆڕشدا رۆڵیان هه‌بوو، یاخود به‌شێك بوون له‌و هۆكارانه‌ی دهرئەنجامهكهی به هه‌ره‌سی شۆڕشی كورد كۆتاییهات، زۆر بوون، به‌ڵام له مێژوودا هیچ بهرپرسیاریێتییهكیان به‌رنه‌كه‌وتووه، بگره هه‌ندێكیان به وتار و به نووسینی كتێب و له رێگەی جۆراوجۆری دیکەوە په‌رێزی خۆیان له‌و بهرپرسیاریێتییانه پاككردووەتهوه و قوڕی مێژوویان بۆ بارزانی خه‌ستتر كردووەته‌وه. له هه‌مانكاتدا بۆ ده‌رخستنی په‌رێزی خۆیان به‌پاكی، وێنای شۆڕشه‌كه‌ش ناشیرین نیشان دەده‌ن.
ئه‌مه له شۆڕشی دواتر و له سه‌رده‌می فره حزبی نێو شۆڕشیشدا هه‌ر به‌و جۆره‌یه. شكستی شۆڕشی كورد له هه‌شتا و هه‌شت كه دهرئەنجامهكهی به ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه كۆتاییهات، ته‌نیا مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان بوون، ئه‌وانیش خۆیان هه‌ریه‌كه و ئۆباڵی یه‌كێك له‌و پرۆسانه‌ی خسته‌سه‌ر ئەوی دیکە، له‌كاتێكدا ئه‌و پرۆسانه له سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستانی روویانداوه و هه‌موو حزبه‌كانی ناو به‌ره‌ی كوردستانی پێكه‌وه به‌شداربوونه له هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی ئاراسته‌ی رووداوه‌كانیان به‌ده‌ست بووه. بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیاربێت به‌رپرسیاریێتیی مێژوویی بكه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی كورد وه‌ك لایه‌نێكی هۆكاری دروستبوونی ئه‌و رووداوانه، ده‌بێت سه‌ركرده‌ی هه‌موو حزبه‌كانی ناو به‌ره‌ی كوردستانی به‌رپرسیاریێتییان به‌ئه‌ستۆ بكه‌وێت، نه‌ك ته‌نیا یه‌ك دووانێكیان.
ئه‌وه‌ی ئێستا تێبینی ده‌كرێت كه هێشتا ئەزموونی حوكمڕانیی كوردی به‌پێوه‌یه و نه‌گه‌یشتووەته ئه‌و قۆناغه‌ی به شكست كۆتایی بێت، به‌ڵام له‌م دیارده‌یه‌ی "سوككردنی شۆڕشدا" پێش كه‌وتووین. ژماره‌یه‌كی زۆر له كاره‌كته‌ره‌كانی ناو ئه‌م پرۆسه‌یه كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵی ئه‌وه‌ی خۆیان به په‌رێزی پاكه‌وه لێی ده‌رچن، وه‌ك ئەوه‌ی نوقڵانه‌ی شكستی ئەم ئه‌زموونه‌ی كوردیان بیستبێت. بۆیه له ئێستاوه ده‌یانه‌وێت وای بخه‌نه‌ڕوو به‌شێك نه‌بوون له خراپییه‌كانی ئه‌م قۆناغه، یاخود ئه‌وان به‌شێك نه‌بوون له ناشرینییه‌كانی ناو ئه‌و شۆڕشه‌ی كه زاده‌ی له‌دایكبوونی ئه‌م ئەزموونهیه. هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه دزێوه‌كان. ره‌فتاری نا مرۆیی و كاری نائەخلاقی، خیانه‌ت له یه‌كدی کردن، چه‌ند دیوێكی دیکەی دزێون كه خه‌ریكه ده‌یكه‌ن به وێنایه‌ك بۆ كۆی شۆڕشه‌كان و پرۆسه‌ی حزبایه‌تی له كوردستان. ئەمه ئەگه‌ر هه‌ر نیه‌تێكی له‌پشت بێت دهرئەنجامێكی ترسناكی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌یه كه ئەویش ئه‌وه‌یه نه‌وه‌كانی داهاتوو بڕوایان به خه‌بات و شۆڕش نامێنێت.
ئه‌و زه‌مینه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئێستا له كوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكانه ره‌واجی په‌یداكردووه، هانده‌رێكی مه‌ترسیداره بۆ قۆناغێكی خراپتر له ئێستا، كه هێز و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كان بۆ ململانێی سیاسی یه‌كدی به ئامانجبگرن و له‌پێناو شكاندنی یه‌كدی سیما و خه‌سڵه‌ته شۆڕشگێڕییه‌كانی ناو هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی داڕزێنن.
ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌جۆرێك ده‌بێت كه نه‌توانێت خۆی له‌سه‌ر ئەژنۆ رابگرێت. جیا له‌و مه‌ترسییه‌ش كه هه‌ریه‌ك له دووژمنان و داگیركه‌رانی كوردستانیش به‌شێواز و رێگەی خۆیان له‌م رێگه‌یه‌وه زیاتر ئاو ده‌كه‌نه ئاشی سوككردنی به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی ئێمه.
به‌پێی ئەو زانیارییانه‌ی لای من هه‌ن، ئێستا ئێران خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند فیلمێكه له‌ژێر تایتڵی (حه‌ره‌م سه‌رای ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد) ده‌یه‌وێت له تویته‌ر بڵاویان بكاته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه هیچ به‌ها و شكۆیه‌ك بۆ شۆڕشه‌كانی كورد و كاره‌كته‌ره سیاسی و سه‌ركرده‌كانی نه‌هێڵێته‌وه.
وێنایه‌كی دزێو هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوڵتانه‌كانی عوسمانی باس ده‌كرێ له راوه ژن و كاری بهدئەخلاقی، وه‌ك كراسێك به به‌ژن و باڵای سیاسییه‌كانی كوردیشدا ببڕێت. بێگومان ره‌فتاری سیاسییه‌كانی كورد خۆی هۆكاره بۆ ئه‌و وێنایه و هه‌رچی بووترێت به‌شێك له راستی تێدایە، ئه‌وه‌ی خوا پێی ناخۆشه و له فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تی جێی نابێته‌وه، ئه‌مانه‌ی ئێمه كردوویانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی كورد ئه‌مه وه‌ك كارتێك بۆ سووككردنی شۆڕشی كورد به‌كاربه‌رن، خوڵقاندنی ئه‌و زه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌یه كه ئێستا له كوردستان تێی كه‌وتووین و ئه‌مه‌ش هه‌ر هێزه سیاسییه‌كانی كورد خۆیان لێی به‌رپرسن.
خ.غ