مۆن ژای ئن

مۆن ژای ئن

هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی کۆریا

ئاشتی و ئارامی تەنیا خۆی لە دەوڵەتێکی ئاسوودەدا نابینێتەوە، بەڵکو ئاشتی و ئارامی دەتوانرێت لە ڕێگەی دیالۆگ و کۆبونەوەی لەدوای یەك بەدەست بهێنرێت ئەویش لە ڕێگەی کاری بوێرانەوە تا ئەو ڕادەیەی ئەستەم بکرێت بە گونجاو (مەبەستی سەرۆک لێرەدا ئەوەیە کە هەرکارێک هەرچەند دژوار و سەخت بێت، بەڵام لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە دەکرێت ئەنجام بدرێت – وەرگێر)، هەروەها بەردەوام سەیرکردنی هۆکارگەلی ئەوەی کە بۆچی ئەم کارە پەسەندە.

من حەز بە دارستان دەکەم، ئەگەر بە وردی سەیرێکی دارستانەکان بکەیت دەبینی زۆر بە هێواشی و بەردەوامی جوڵە دەکەن، گەڵای دارەکان جۆرە رووناکیەک دروست دەکەن، مێروولەکان بە شێوەیەکی سادە ڕادەکەن و خواردن دەگوازنەوە، گرژی و ئاڵۆزی نێوان گیاندارە ڕاوییەکان و دڕندەکان بەردەوامە و هەمیشە بەدوای یەک رادەکەن، دارستانەکان ئارامن لەبەرئەوەی چەندین ئەکتەری تێدایە کە پشت بە وانی دیکە دەبەستن، لە کاتێکدا خۆشیان توانای پشێبرکێ کردنیان هەیە.

ماهتاما گاندی دەڵێت "هیچ ڕێگایەک بۆ ئاشتی نییە، ئاشتی خۆی ڕێگاکەیە" وەک ئەم وشانەی گاندی پێشنیار دەکەن، ئاشتی واتای دروست کردنی دەنگێکی بەرزە بۆ سوور بون لە مافی کەسی لە کاتی خنکانی هەناسەکاندا، هەروەها ئاشتی لە وانەی دەربڕینە هاوڕاکان و بیرورا جیاوازەکان دەردەکەوێت و، بە تەنیاش لە رێگەی تاکەکەسەوە بەدەست ناهێنرێت، بیر لە یاری تۆپی پێ بکەرەوە: ئەوە گرنگ نییە کە ئێمە چۆن تیمەکەمان بەرەو پێشبردووە، یاریەکە دەست پی ناکات هەتا ئێمە لایەنی بەرامبەر نەناسین. ئاشتی لە نێوان ژاوەژاوی یاریگاکەدا بوونی هەیە.

من پێم وایە ئاشتی لەو ساتەوە دەست پێدەکات کە ووشەکانی "با ئاشتی بنیاد بنێین" بڵاودەکرێتەوە.

ئەمەش خواستی هەمووان دەبێت کاتێک ئاشتی لە دوای چاوەروانی و بێدەنگی بەرپا دەبێت، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە بە بێ کارکردن ئاشتی و ئارامی بەدی نایەن، ئەگەرەکانی جەنگ لەسەر پەنزویلای کۆریا بابەتێکی گەرم بوون تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧، بەڵام خەڵکی کۆریا ئاشتی دەویست و بەم بۆنەیەوە لە "بەرلین"ەوە نامەی ئاشتیم نارد بۆ کۆریای باکوور.

باکوور ئەرینیانە وەڵامیان دایەوە بەوەی بەشداریان لەیارییە ئۆلۆمپییەکانی زستانی ٢٠١٨ ی "پیونگ چانگ" کرد و دەرگایان واڵاکرد بۆ لوتکەی فرەلایەنەی نێوخۆیی کۆریا و لوتکەی ئەمریکا و کۆریای باکوور.

ئەمرۆ پەنزویلا شاهێدی گەورەترین هەوڵی ئاشتیە، تەنانەت ئەگەر هیچ ئەگەرێکی پێشکەوتن نەبێت، بەڵام هەنگاوەکانی بەرەو ئاشتی لە چەند ڕوویەکەوە بەردەوامییان هەیە، تەنیا چەکێک لە ناوچەی ئەمنی هاوبەش بە جێ نامێنێ، گەڕان بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکان لەنێویاندا کوژراوەکانی جەنگ دەست پێدەکات دوای ئەوەی سەربازەکان ناوچەی قەدەغەكراوی جەنگ بەجێ دەهێڵن، بەم جۆرە ئاشتی بەهێواشی بەردەوام دەبێت.

جگە لەمەش، چەندین چالاکی پێویستە ئەنجام بدرێن بۆ بەدەست هێنانی ئاشتی لە پەنزویلا، لەوانە دۆسییەی چەک و مووشەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور پێویستە چارەسەر بکرێت و باکوور هێشتا بەئاگایە لەوەی کە بەتەواوی کۆنترۆڵ بکرێت، باکووری کۆریا و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەردووکیان داوایان کردوە کە سەرەتا ئەویتریان دەست پێ بکات، ئەگەر بێتوو باکور دڵسۆزانە بەردەوام بێت لە جێ بە جێ کردنی پشتکردنە چەکی ئەتۆمی، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەری پێویستە هەوڵەکانی خۆی لەم بارەیەوە بخاتە گەڕ.

خۆشبەختانە متمانەی هاوبەشی نێوان سەرکردەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریا باکوور بەردەوامە و پەیوەست بونیان لەمەر دیالۆگ نەگۆڕە، ئێستا کاتی ئەوەیە کە کاری جدی بۆ بکرێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەشداری بکەن لەگەڵ ئەم هیزانەدا لەم هەوڵەیاندا.

لە کۆتا دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا، من پێشنیازی سێ رێسام لە پێناو ئاشتیدا لە پەنزویلای کۆریا کرد ئەوانیش: هیچ پێداگیرییەك لە جەنگ نەکرێت، گەرەنتی کردنی ئاسایشی هەمووان، سەرکەوتنی هاوبەش.

لەسەر بنچینەی ئەم رێسایانە و پێش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، من پێشنیازی گۆڕینی ناوچەی قەدەغەكراو لە ناوەندی پەنزویلاوە بۆ ناوچەی جیهانی ئاشتی کرد. ناوچەی قەدەغەكراو، ناوچەیەکی سەوزە کە لە ٢٥٠ کم لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا و ٤ کم لە باشوورەوە بۆ باکوور دەبێت، ئەم بۆشاییە کە بۆ ماوەی ٧٠ ساڵ جێگای ململانێی سەربازییەکان بووە، بە پێچەوانەوە دەبێت بە کۆکەرەوەی ژینگەیەکی ئارام و خاوێن، هەروەها دەبێتە سیمبولی ئاشتی لە مێژوودا، هەردوو لایەنی پەرۆشی لە پێناو ئاشتی و تراژیدیای دابەش بون کە لە لایەن ناوچەی ئەمنی هاوبەش کاری پاسەوانەکان و پاراستنی دەروازەکان دیاری کراوە دەگرێتە خۆ.

من بروام وایە کە ئەگەر کۆمەڵگای نێودەڵەتی پێکەوە ( ٣٨٠،٠٠٠) مین لە ناوچەی ڕێگەپێنەدراو پاکبکەنەوە و نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوە جیهانیەکانی تر نوسینگەیان لە ناوچەکەدا بکەنەوە، ئەوا ئەم هەنگاوانە دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێرێت لە گەرەنتی کردنی ئاسایش لە پەنزویلای کۆریا.

گۆرانکاری بەم جۆرە لە ناوچەی قەدەغەكراودا بە شێوەیەکی راست و دروست گەرەنتی کردنی ئاسایشی کۆریای باکوور دەکات و لەهەمان کاتدا ئاشتی هەمیشەیی بۆ باشوور دێنێت. ئەمەش وەک دەرفەتێك خزمەت بە یارمەتی سەقامگیربوونی ئاشتی دەکات و دەستکەوتی پشت کردنە چەکی ئەتۆمی پەنزوێلا دەبێت لە کاتێکدا پشتگیری کۆمەڵگای نێودەوڵەیش بەدەست دەهێنێت.

کۆریای باشور خەون بەوەوە دەبینێت کە ببێتە نەتەوەیەكی گەیەنەر (پردی پەیوەندی). لە رووی جیۆپۆلۆتیکەوە، تاکە وڵاتە کە بە چوار زڵهێزی جیهانی دەورە دراوە، لە رابردوودا، پەنزویلا وەک نێوەندی نێوان هەردوو کیشوەر و ئۆقیانووس بووە و هەندێ کاتیش بچوککراوەتەوە بۆ تەنیا ناوچەیەك کە زڵهیزەکانی جیهان داگیریان کردووە، بەڵام ئەگەر بێتوو پەنزویلا بیتوانیایە ئاشتی بەدەست بهێنێت، کۆریای باشوور دەبوە شوێنی بەیەک گەیاندنی کیشوەرەکە و ئۆقیانوس و هەروەها پێشرەویی هەوڵەکانی فەراهەم هێنانی ئاشتی و سەرکەوتنی لەدوای یەک لە باکوری رۆژهەڵاتی ئاسیادا، پەنزویلا کە وەک پردی پەیوەندی خزمەت دەکات سوودی دەبێت بۆخۆمان و باکوری رۆژهەڵاتی ئاسیا و کۆمەڵانی نەتەوەکانی رۆژئاوای ئاسیا و هەروەها ئاشتی جیهانیش.

لە ڕێگەی ڕۆڵی پلانی پردی پەیوەندییەوە، کۆریای باشوور بە نیازە ئاشتی و سەرکەوتنی هاوبەش بۆ کۆمەڵانی خەڵک دەستەبەر بکات، سیاسەتی نوێی باکوور گەواهیدەرن بۆ مەبەستە کیشوەرییەکەی، کۆریای باشوور ئامانجی هەیە دامەزراوەکانی کاری هاوبەش فراوان بکات.

لەم نێوەندەشدا تەنیا چین و روسیا ناگرێتەوە بەڵکو ناوەندی ئاسیا و ئەوروپاش دەگرێتەوە، هەروەها بە نیازە بەردی بناغەی هەماهەنگی فرەلایەنە و ئاسایش لە ڕێگەی دەستپێشخەری کۆمەڵانی ڕێگای ئاسنینی ڕۆژئاوای ئاسیا بنیات بنێت، سیاسەتی نوێی باشوور، لەهەمان کاتدا شایەتی لەسەر ئامانجە دەریاییەکانی یارمەتیدەرن بۆ سەرخستنی پەیوەندیەکانی کۆریای باشوور لەگەڵ کۆمەڵانی نەتەوەکانی رۆژئاوای ئاسیا و هیندستان بۆ هەمان ئاست، وەک ئەوانەی کە زلهێزەکان دەورەی پنزویڵایان دابوو ، هەروەها پێشخستنی هەماهەنگی کاری هاوبەش لەسەرکەوتنی هەمەلایەندا لەگەڵیاندا.

لە ڕێگەی ئاشتیەوە کۆریای باشوور بەنیازە گوزەر بەناو ڕێگاکەدا بکات کە بە شێوەیەکی تەواو ئاراستەی دەکات بەرەو ئاشتی ئابووری، دووبارە بەستنەوەی ڕێگائاسنینەکان و رێگاکانی نێوان باشوور و باکوور یەکەم هەنگاوە بەرەو هەستان بەڕۆڵی نەتەوەی پردی پەیوەندی. كە تیایدا رابەری ئاشتی و سەرکەوتن لە ڕۆژئاوای ئاسیادا دەکات، ئاشتی ئابوری بازنەیەکی خاوێن دروست دەکات لەو شوێنەی کە هەردوو کۆریا پێکەوە سەرکەوتوو بن لە هەماهەنگی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەردا لە ڕێگەی ئاراستەکردنی لە ناوچەیەک کاتێک جیاوازیەکان چی تر ئاستەنگ نەبن لەبەردەم ئاشتی و سەرکەوتندا.

کۆریای باشوور تا ڕادەیەک سوودی وەرگرتوە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بەوەی لەهەمان ساڵ کە نەتەوە یەکگرتوەکان دامەزرا ئازاد بوو لە یاسایی داگیرکەری و دواتر توانی زاڵ بێت بەسەر وێرانکارییەکانی شەر لە رێگەی و کۆمەکەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە. لە ئێستادا باشوور بە نیازە هاوبەشی ئاشتی و سەرکەوتنی جیهان لەگەل هەستی گونجاوی بەرپرسیارانە لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بکات. ئاشتی ئابووری خەونی مرۆڤایەتی ئاسان دەکات لە جیهاندا، بەوەی کە هەمووان پێکەوە دەتوانن سەرکەوتوو بن.

ئەوە گرنگ نییە کە خواستی ئاشتی چەندە زۆر بێت، کۆریای باشوور بە تەنیا خۆی ناتوانێت بەردەوام بێت لەگەڵی، ئەمەش هاوشانە و پێویستە بە پێی خواستە نێودەوڵەتیەکان بجوڵێنرێت، کارکردن لەسەر گفتوگۆکان و سێیەمین لوتکەی نێوان کۆریای باکوور و ئەمێریکا دەبێتە گرنگترین قۆناغی رەخنەیی لە تەواوی پرۆسەی بەدەستهێنانی دوورکەتنەوە لە چەکی ئەتۆمی و بنیاتنانی ئاشتی لەسەر پنزویلا.

پشتگیری لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و کارە کۆنکریتیەکان لە ئێستادا لەهەموو کات زیاتر پێویستن، شەپۆلەکانی ئاشتی کە دەست پێدەکات لە یارییە ئۆلۆمپیەکانی زستانەی بیونگ چانگ دواتر ئۆلۆمپیکەکانی هاوینی ٢٠٢٠ ی تۆکیۆ و ٢٠٢٠ ئۆڵۆمپیکە زستانیەکانی پەکین. جگە لەمەش هەردوو کۆریا رازین لەسەر ئەوەی کە پێکەوە کاری هاوبەش بکەن تا یارییە ئۆڵۆمپیەكانی هاوینی ٢٠٣٢ میوانداری بکەن، لەبەرئەوە من داوای پشتگیری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەم لەم بارەیەوە.

بروام وایە کە ئەگەر دیالۆگ و چالاکی پەیوەندیدار بەردەوام بن، ئەوا ئێمە پێویستمان بە یەکدی زیاتر دەبێت و بەم جۆرەش ئاشتی لە هەموو جێگایەک بەرقەرار دەبێت، هیودارام کە ئێمە بتوانین زیاتر قسە لەبارەی ئاشتیەوە بکەین و رێز لە بیرۆکەکانی یەکدی بگرین و، کاری جیاواز ئەنجام بدەین کاتێک هەنگاو بەرەو ئاشتی دەنێین.

ئەمە هیوای منە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێکەوە بێنە سەر هێڵ و ئامۆژگاری بەردەوام بدەن تا پنزویلای کۆریا لە کۆتاییدا بە ئاشتی بگات و، هەمووان پێکەوە جیاوازیەکان و گرژیەکان وەلا بنێن و نیشانەی هیوا بە مرۆڤایەتی ببەخشن.
وەرگێرانی: خەسرەو حمەرەشید ئەحمەد
https://www.youtube.com/watch?v=WPM25Px_UaE
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan