کوردستانی
بڕیارێک لە بەرژەوەندیی وانەبێژان درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ وانەبێژان و فەرمانبەرە کارگێڕییە خۆبەخشەکان.
مەریوان نادر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ سێشەممە 6ی نیسانی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی نیشاندا لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ وانەبێژان و فەرمانبەرە کارگێڕییە خۆبەخشەکان بە شێوەیەی کە لە یاسای بوودجەی 2021دا پاڵپشتی کراوە".
باسی لەوەشکرد "ئەمەش دوابەدوای فشار و هەوڵە بەردەوامەکانی ئەندامانی لیژنە پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هات لە پێناوی گەڕانەوەی ماف بۆ ئەم توێژە".
س.س