گێتی
ژمارهیهك تاوانبارى ئێرانى له عیراقهوه گواسترانهوه بۆ ئهو وڵاته
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ژمارهیهك تاوانبارى زیندانیكراوى ئێرانى كه له عیراق دهستگیركراون و سزادراون، گهڕێنرانهوه بۆ ئێران و لهو وڵاته سزاكهیان تهواودهكهن.
محهمەد عەباسی، جێگری مافی مرۆڤ و کاروباری نێودەوڵەتی وەزیری دادى ئێران و سەرۆکی کۆمیتەی گواستنەوەی تاوانبارانی ئێران، دهڵێت "دوای سەفەری ئەم دواییەی سەرۆکی دەسەڵاتی داد و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق، 45 زیندانی ئێران کە لە عیراق لە زیندان بوون گواسترانهوه بۆ ئێران".
دهشڵێت "لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی گواستنەوەی تاوانبارانی نێوان دوو وڵاتەکە، لە یەکەم قۆناغی گواستنەوەی تاوانباران، دوێنێ پێنجشهممه 8ى نیسانى 2021، لە سنووری شەلەمچەوە گواسترانەوە بۆ ئێران و رادەستی دەسەڵاتی داد و ئینتزامی ئێران کران".
عەباسی، ئاشكراشیكرد "لەنێو تاوانبارانی گواستراو ژنێکیش هەیە، ئەو کەسانە بۆ درێژەی زیندانەکەیان لە زیندانەکانی ئێران دەبن".
هـ.ع