رێبوار كه‌ریم وه‌لی
به‌ڵێ منیش مه‌حكوم ده‌كه‌م
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
جه‌نابی سه‌رۆك
دادگایی كردنی (ئالفرێد درایفۆس) ئه‌و ئه‌فسه‌ره یههودییهی كه له ساڵی 1894، كه‌وته به‌ر شه‌پۆلی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و راسیزمی ناو فه‌ڕه‌نسا و، به زۆری زۆرداری و به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ ویستیان مۆرك و تاوانی خیانه‌تی بخه‌نه پاڵ، یه‌كێكه له به‌ناوبانگرین دادگاییه‌كانی مێژووی جیهان كه له كۆتاییدا و له ساڵی 1906، له سۆنگه‌ی حوكمێكی عادیلانه و دوای چه‌ندین ساڵ بێتاوانییه‌كه‌ی بۆهه‌موو كه‌س ئیسپات بوو. ئه‌م دادگاییه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به ته‌وێڵی دیموكراسیه‌ت و شۆڕشی فه‌ڕه‌نساوه كه بنچینه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئازادی، یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بوو.
ئیم‌یل زۆڵا و دواتر 300 كه‌س له ئازادیخوازانی فه‌ڕه‌نسا له نامه‌یه‌كدا له ساڵی 1898 سه‌ره‌نجی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسایان بۆ ئه‌و بێدادییه راكێشا و له نامهكدا، تێكڕای سیسته‌می ئه‌منی سه‌ربازی، دادوه‌ری، مێدیا و بیرۆكراتیه‌تی فه‌ڕه‌نسایان مه‌حكوم كرد. نامه‌كه‌ی ئێمیل زۆڵا(من مهحكومتان ده‌كه‌م) یه‌كێكه گه‌وره‌ترین ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناعه‌داله‌تیدا نووسراوه.
بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به سزادراوانی بادینان له كه‌یسێكی له‌و جۆره‌دا، تا ئێستا له كوردستان نمونه‌ی نه‌بووه. په‌یامی جه‌نابتان له‌و باره‌یه‌وه و دوای بڕیاری دادگا، ئومێدێكی گه‌وره‌ی لای خه‌ڵك دروست كرد، به‌لأم به‌داخه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و پێش ئه‌وه‌ی دادگا حوكم بدات، ئه‌و كه‌سانه حوكم درابوون.
ئه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێكیش له قانوون نه‌زانم به حوكمی پیشه‌كه‌م له‌وه ده‌زانم كه ئه‌و دانپێدانانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی (سه‌ر به جه‌نابتانه‌وه) بڵاو كراونه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی هه‌تك كردنی سومعه‌ی ئینسانه‌كانه، خۆی له خۆیدا تاوانه. چونكه مۆنتاژێكی ئه‌وه‌نده سه‌قه‌ت و ناڕه‌وا كرابو كه هیچ قسه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه تێكی نه‌ده‌كرده‌وه مه‌گه‌ر به‌و تهقهلأنهی كه ده‌ڵێی به سوژن له لایه‌ن مۆنتێره نهشارهزاكانی ئاسایشه‌وه لێیاندرابوو.
سه‌پاندنی سزا له رێگه‌ی دادگاكانه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام خه‌ڵكی ئازادیخواز و به ویژادانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه دژی ئه‌و بڕیاره بن، یان داوای شه‌فافییه‌تی زیاتر له تێكڕای پڕۆسه‌كه‌دا بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌و سزادراوانه ده‌كه‌ن، ناكرێ و ناشێ به خائین له‌قه‌ڵه‌م بدرێن و به هه‌مان شت تۆمه‌تبار بكرێن كه گیراوه‌كانی بادینانیان پێ سزا دراوه.
لایه‌نی جێبه‌جێكار له حوكمڕانیی كوردستاندا شلگێڕانه به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌یسه وه‌كو تیرۆر، خیانه‌ت و جاسوسی وێنا بكات، له كاتێكدا كه تا ئه‌م دهققهیهش هیچ كه‌سێكی خاوه‌ن ویژدان ناتوانێ به‌و به‌ڵگانه‌ی كه خراونه‌ته‌ڕوو جگه له تهمبێكردن و سه‌ركوتكردنی راده‌ربڕین، هیچ سوچ و گوناهێكی دیكه له‌و كه‌سانه‌دا به‌دی بكات. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ئه‌وانه گوایه جاسووسیان بۆ كردووه، به پێی قانوونه‌كانی كوردستان نه تیرۆریسته و نه كاری سیاسیشی لێ یاساغ كراوه!
خه‌ریكه دوو مانگ به‌سه‌ر بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و راپۆرتهنێودهوڵهتییهكان، هێچ پێشكه‌وتنێك یان پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌و بڕیاره‌دا رانه‌گه‌یه‌ندراوه، هاوكات كه‌سانێكی دیكه‌ش هه‌ن كه وا بۆ چه‌ندین مانگ ده‌چێ راگیراون و هێشتا ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رییان درێژ ده‌كرێته‌وه و دادگایی نه‌كراون!
ئه‌م تابلۆیه زۆر ترسناكه و ده‌بێ مه‌حكوم بكرێت؛ وه‌ك قسه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ژاك مێلێ دووپێن كه گووتی:" شوڕش منداڵه‌كانی خۆی قووت ده‌دات."، شۆڕشی ئێمه‌ش خه‌ریكه قووتمان ده‌دات...ئه‌وه مه‌حكوم ده‌كه‌م كه خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی بابوباپیرانمان، بۆ جێگۆڕكێ پێكردنی سته‌مكاری له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ كوردی بووبێت...ئه‌وه مه‌حكوم ده‌كه‌م كه ده‌سه‌ڵات له وڵاتی ئێمه‌دا وایلێهاتبێت، هیچ به‌رپرسێك و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاساییش جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی خۆیان په‌یوه‌ندی بكه‌ن، مه‌بادا گوێیان لێڕابگیرێت!
ئه‌وه مه‌حكوم ده‌كه‌م كه ده‌سه‌ڵات رێگه به‌خۆی بدات به شانازییه‌وه ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیی هاووڵاتیان (بێ فرمانی دادگای سه‌ربه‌خۆ) بخاته ژێر چاودێریییه‌وه، گفتوگۆكانیان ریكۆرد و مۆنتاژ بكات، كۆمپیوته‌ره‌كانیان هاك بكات و دوایی وه‌كو به‌ڵگه‌ی تاوان له دژیان به‌كاری بێنێت.
ئه‌وه مه‌حكوم ده‌كه‌م كه له وڵاته‌كه‌مدا، ده‌سه‌ڵات هیچ سنوورێكی بۆ ئازادی و مهحرهمییهتی ئینسانه‌كان نه‌هێشتبێته‌وه.
ئه‌وه مه‌حكوم ده‌كه‌م كه ده‌سه‌ڵات پێیوابێت ده‌توانێ ئه‌و ئازادییه‌ی كه به‌رهه‌می خوێنی رۆڵه‌كانی ئه‌و گه‌له‌یه زه‌وتی بكات و كۆت و به‌ندی بۆ دابنێت. ئینسانه‌كان به ئازادی له‌دایك ده‌بن و تا دهمڕن شه‌ڕ بۆ پاراستنی ئازادییه‌كانیان ده‌كه‌ن. ئازادی مووچه نییه تا ده‌سه‌ڵات چه‌ندی حه‌زی لێ بوو لێیببڕێت.
جه‌نابی سه‌رۆك
ئێوه له پێگه‌ی خۆتانه‌وه نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كوردستان به هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن و، سوێندتان خواردووه كه پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بن. شیرازه‌ی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رده‌م داڕماندایه و سایكۆلۆژییه‌تی ئینسانی كورد خه‌ریكه ورد و خاش ده‌كرێ. ده‌بێ ئه‌وه مه‌حكوم بكرێ كه برا به‌سه‌ر براوه بكرێته جاسووس و كه‌س متمانه‌ی به‌كه‌س نه‌مێنێ. ئێمه پتر له شه‌ست ساڵه باجی ئه‌و سیاسه‌ته نه‌گریسه‌ی دوژمنانی كورد ده‌ده‌ینه‌وه، بۆیه نابێ رێگه به‌وه بدرێ كه به‌ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌نگ و ویژدانی خه‌ڵك بدرێته به‌ر شهللاق و له فهللاقه بدرێن.
باكم له‌وه نییه له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌و نامه‌یه منیش بدرێمه دادگا؛ هه‌ست ده‌كه‌م ویژدانم ئاسوده‌یه...
دڵنیام ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ ویژدانی خۆتان ئاسوده بكه‌ن.