راپۆرت
كوشتن و خۆكوشتن بووەتە دیاردە؛ چەكی بێ مۆڵەت و لاوازیی دادگاكان هۆكاری سەرەكین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کوشتن و خۆکوشتن لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە لە ئێستای هەرێمی کوردستان و رۆژ نییە هەواڵی کوشتن یان خۆکوشتنی کەسێک بڵاونەبێتەوە، شارەزایانی یاسایی، ئایینی و کۆمەڵایەتی سەرەڕای جیاوازیی بۆچوونیان، بەڵام لەسەر ئەوە کۆکن چەکی بێ مۆڵەت و لاوازی دادگاکان هۆکاری سەرەکین بۆ زۆربوونی كوشتن و خۆكوشتن.
"پابەندبوون بە یاسای هەڵگرتنی چەک زۆر خراپە"
زانا مەلا خالید، ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "چەک یەکێکە لە هۆکارەکانی دیاردەی کوشتن و خۆکوشتنن کە هەندێک کەس بە هەر هۆکارێک بێت مۆڵەتی هەیە و بەشێکیشیان بێ مۆڵەتن، لە کوردستان یاسای هەڵگرتنی چەک هەیە، بەڵام پابەندبوون بە یاساکە زۆر خراپە بە تایبەت لە دوای شەڕی داعش کە بەشێکی زۆر خەڵک چەکی کڕی و چووە بەرەکانی شەڕ".
"گرفتە کۆمەڵایەتییەکانیش بە یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان دادەنرێت، هەروەها کاتێک تۆمەتبار دەچێتە بەردەم دادگا یاسا کاری خۆی دەکات، بەڵام پێویستە پێش دروستبوونی کێشەکان یاسا کاری خۆی بکات دیاردەی چەکی بێ مۆڵەت نەهێڵێت و رێگە نەدات هێزە چەکدارەکان یان ئەو کەسانەی لە ئەرکێکی سەربازیدان لە دوای دەوامی فەرمیان چەکەکیان لە دەوام جێبهێڵن و نەیبەنەوە ماڵەوە"، زانای مەلا خالید وای وت.
"لە هەرێمی کوردستان تاوانی دڕندانە ئەنجام دەدرێت"
فەرمان حەسەن، پارێزەر لەبارەی زیادبوونی دیاردەی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان بۆ مەودا میدیا باسی لەوەکرد "کۆمەڵگە هەبێت تاوانیش دەبێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تاوانی دڕندانە ئەنجام دەدرێت، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ئەم دیاردانە پەیوەندی بە لاوازی دامەزراوە یاسایی و چاکسازییەکان هەیە لە هەرێمی کوردستان ئەمەش وایکردووە هاوڵاتییان متمانەیان نەبێت بەو دامەزراوانە، بۆیە خەڵک بەدوای چارەسەری دیکەدا دەگڕێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی".
"هەڵکەوتەی سیاسیی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە هۆکارەکانی دیکە، چونکە حزب دەستیگرتووە بەسەر سەرجەم سێکتەرەکاندا، هەروەها چەندین تۆمەتبار هەبووە لەلایەن حزبەکانەوە داڵدەدراون، هەروەها مامەڵەکردن بە چەک بەشێوەیە نایاسایی رۆڵی هەیە لە ئەنجامدانی تاوانەکان"، فەرمان حەسەن وای وت.
لەبارەی چارەسەرەکانەوە ئەو پارێزەرە وتی "پێویستە یاسا سەروەر بێت و دادگا بە سەربەخۆیانە کارەکانی بکات، هەروەها نابێت هەر چوار ساڵ جارێک یاسای لێبوردنی گشتی دەربچێت، چونکە بەهۆی لێبوردنی گشتییەوە زۆرینەی تاوانباران سزای یاسایی خۆیان تەواو ناکەن، دەبێت بابەتی چەکیش چاکبکرێت نابێت هەر کەس بیەوێت چەکی پێبێت".
"چوونە دەرەوەی تاوانبار لە هەرێمی کوردستان زۆر ئاسانە"
شۆخان ئەحمەد، چالاکوانی ژن لەبارەی کوشتن و خۆکوشتنی ژنانەوە بۆ مەودا میدیای روونکردەوە "لە ئەمساڵدا هەموو رۆژێک حاڵەتەکانی کوشتن یان خۆکوشتن یان خۆسوتاندنی ژنان هەبووە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەی گرنگە هاتنە دەنگی بەرپرسان و لایەنە حزبییەکانە پێویستە بەجدی کار لەسەر ئەو پرسە بکەن نەک تەنها بە وتار و بەیاننامەیەک بیانەوێت ئەم پرسە بکەن بە پرسێکی رای گشتی".
ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت بەجدی کار لەسەر ئەم پرسە بکرێت و بکوژان بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا و بەڕێوشوێنێکی باشتر و خێراتر سزای تاوانباران بدرێت، هەروەها دیاردەی هەڵگرتنی چەک زۆر ئاسانە لە وڵاتی ئێمەدا ئەمەش وایکردووە دیاردەی کوشتن روو لە هەڵکشان بکات".
"چوونە دەرەوەی تاوانبار لە هەرێمی کوردستان زۆر ئاسانە راستە فەرمانی گرتنی کەسەکە لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت، بەڵام لە شارەکانی عیراق هیچ کارێک بەو فەرمانە ناکرێت، هەروەها گرنگە بە زووی کار لەسەر دۆسییەکانی ژنان بکرێت، بۆ ئەوەی بەڵگەکان ون نەبێت و سوڵحی عەشایەری نەکەوێتە ناو دۆسییەکانەوە و راگەیاندنی دۆسییەکانی ژنان و سزای تاوانباران لە کەناڵەکانی راگەیاندنەوە بۆ رای گشتی"، شۆخان ئەحمەد باسی لێوەکردووە.
"کوشتن و خۆکوشتن قەدەغەیە"
د. مەجید پێنجوێنی، مامۆستای ئایینی بە لەبارەی زیادبوونی دیاردەی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان مەودا میدیا راگەیاند "ئایینی ئیسلام کوشتن و خۆکوشتنی قەدەغە کردووە و خوای گەورە سزای توندی لەسەر داناوە، بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بیری لێنەکەنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لایەنی دەروونی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بەهۆکاری سەرەکی دادەنرێن بۆ ئەنجامدانی کوشتن و خۆکوشتن، هەروەها لە ئایینی ئیسلامدا حاڵەتی کوشتنی بە هەڵەش سزای لەسەرە ئەویش بە رۆژووبوونیەتی بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر یەک".
دواین ئەو رووداوانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا روویانداوە، کوشتنی ژنێک بوو لەلایەن باوکییەوە لە ناحیەی تەق تەق و کوشتنی ژنێکی دیکە لە شاری هەولێر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە و خۆکوشتنی کچێکی دیکە بوو لە شاری رانیە، هەروەها ئەمشەو لە قەزای چەمچەماڵ کوڕێک مامی خۆی کوشت و ئەمڕۆش لە قەزای سەیدسادق ژنێک هاوسەرەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت.
س.س