کوردستانی

سبه‌ینێ له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ پشووى فه‌رمییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ پشووى فه‌رمییه‌

مه‌ودا میدیا-

پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیاریدا به‌هۆى ده‌ستپێكردنى ڤیستیڤاڵى هه‌نار و پایزى هه‌ڵه‌بجه‌، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ له‌ ته‌واوى پارێزگاكه‌ پشووى فه‌رمى بێت.

نوخشه‌ ناسیح، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند "بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاوڵاتییان لەو بۆنە گرنگەدا، بڕیارماندا سبەینێ پێنجشه‌ممه‌، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بکرێتە پشووی فەرمی".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان تا بەشداریی لەم چالاکییە کولتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن".

ع
Qaiwan
Qaiwan