عیراقی

"شه‌رع و ئه‌مه‌ریكا داعشه‌كان بۆ عیراق ده‌گوازنه‌وه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"شه‌رع و ئه‌مه‌ریكا داعشه‌كان بۆ عیراق ده‌گوازنه‌وه‌"

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێکی هاوپەیمانی سیاسیی عیراق هۆشداریی دا له‌باره‌ى پیلانی گواستنەوەی 20 هەزار داعشی پەروەردەکراو لە سوریاوە بۆ ئەو وڵاتە.

محەمەد عوبەیدی، یەکێک لە ئەندامانی بەرچاوی هاوپەیمانی ئەنباری یەکگرتوو به‌ مه‌علومه‌ى راگه‌یاند "پیلانێک بۆ گواستنەوەی زیاتر لە 20 هەزار داعشی پەروەردەکراو لە کەمپی هۆلى سوریا بۆ عیراق لە ئارادایە".

وتیشى "ئامانج لە گواستنەوەی ئەو هێزە تیرۆریستانە بۆ ناوخۆی عیراق شڵەژاندنی سەقامگیریی و ئاسایشی ئەو وڵاتەیە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەو ئۆپراسیۆنە بە هاوئاهەنگی رژێمی ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى كاتى سوریا و هێزەکانی ئەمه‌ریکا بە بیانوی گەڕاندنەوەی تیرۆریستەکان بۆ ناوچه‌ى خۆیان جێبەجێ ده‌كه‌ن".

ع
Qaiwan
Qaiwan