ئابووری
سبه‌ینێ نه‌وت له شارباژێر دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، نه‌وتى حكومى له ناوچه‌ى شارباژێر دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان و داوایه‌كیش له هاوڵاتییانى سنوره‌كه ده‌كرێت.
كامه‌ران سه‌عید، بریكارى دابه‌شكردنى خۆراك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سەرجەم دانیشتوانی ناوەند و گوندەکان و سەرجەم ناحییەکانی سنوری قائیمقامییەتی قەزای شارباژێڕ ئاگادار دەکەین، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت".
وتیشى "بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 104 هەزار دینار بۆ هەر خێزانێک دابەش دەکرێت، ئه‌وانه‌شى كارته‌كه‌یان به‌سه‌رچووه نه‌وتیان پێ نادرێت و ده‌بێت نوێى بكه‌نه‌وه".
حكومه‌تى هه‌رێم له دوو هه‌فته‌ى رابردوو ده‌ستیكردووه به دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاوڵاتییان و سه‌ره‌تاش له‌ناوچه شاخاوییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
ع
بیروڕا


