کوردستانی
ئاڵدار خه‌لیل: هه‌موو رێگاكان ده‌چنه‌وه ئیمراڵی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی په‌یه‌ده رایگه‌یاند، گۆڕانكارییه‌كی توركیا له سوریاش ره‌نگده‌ده‌نه‌وه، چونكه دیمه‌شق ناتوانێت بێ توركیا هه‌نگاو بنێ، بۆیه هه‌موو رێگه‌كان ده‌چنه‌وه ئیمراڵی.
ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی په‌یه‌ده‌كه رایگه‌یاند "100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌و هه‌رێمه كێشرا و له‌و ده‌مه‌وه ململانێ له نێوان وڵاته‌كان نه‌وه‌ستاوه، ئێسته‌ش خه‌ریكی قوڵكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی سوریا و غه‌زه‌ن".
وتیشى "ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتی سوریا ساڵی رابردوو هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌كرێگیراوه‌كانی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بیری له بارودۆخه‌كه كردووه‌ته‌وه و ده‌بێت ده‌ستوری توركی هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه چه‌ندان ساڵه خه‌باتمان كردووه بۆ سه‌لماندنی بوونی خۆمان و ده‌وڵه‌تی توركیا ناچار بووه ددان به بوونماندا بنێت".
له‌باره‌ی گفتوگۆكانی كورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شق باسى له‌وه‌شكرد "كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامیان نه‌بووه، چونكه ئه‌وان ته‌سكبینن و هه‌روه‌ها ناتوانن بێ توركیا هیچ هه‌نگاوێك بنێن".
بیروڕا


