تەندروستی

مانای رۆژووبوون لەخەودا چییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانای رۆژووبوون لەخەودا چییە
 مەودا میدیا-

مانا و لێکدانەوە بۆ رۆژووبوون لەخەودا کراوە ئیبن سیرین باس لەو بابەتە دەکات و دەڵێت "کەسێك لە خەودا ببینێ بەڕۆژووه‌ ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌واربێت ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز لەبەر ده‌کات ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت چاك ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر غه‌مبار بێت غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ یان قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌". 


دەشڵێت "نه‌خۆش له خه‌ودا ببینێ به‌ رۆژووه‌ چاك ده‌بێته‌وه‌" و باس لەوەش دەکات " ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕۆژووبێت و رۆژووه‌که‌ی بشکێنێ ئەوە لەگوناهێك تەوبەی کردبوو گەڕاوەتەوە سەر گوناهەکە یان غەیبەت کردنی مسوڵمانێکە".

خەو بینین بەڕۆژووەوە ئەم واتایانەی دیکەی هەیە:
ـ کەسێك لەخەودا ببینی مانگی رەمەزانە و خەڵکی بەڕۆژووە، بەڵام ئەو خواردن دەخوات بەواتای ئەوەیە بێرێزی و سوکایەتی بەیاسا و شەرعی خوای گەورە کردوە.
ـ بەڕۆژووبوون لەخەودا بەواتای خۆپاراستنە لە تاوان خۆ دوور خستنەوە لە قسەی بێ سوود.
ـ شکاندنی رۆژوو بەواتای ئەوەش دێت ئه‌و که‌سه‌ یان نه‌خۆش ده‌که‌وێت یان فێڵ له‌ مسوڵمانێك ده‌کات. 
ـ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌مانگی ره‌مه‌زاندا به‌ڕۆژووه ‌و به‌ ئه‌نقه‌ست رۆژووه‌که‌ی بشکێنێ پیاوێك ده‌کوژرێت. 
ـ رۆژووی سوننەت لەخەودا بەواتای قەرز دانەوەیە یان لەخوا نزیكبوون و حەج کردنە.
ـ کەسێك ببینی لەخەودا رۆژووی قەرزی رەمەزان دەگرێتەوە لەوانەیە نەخۆش بکەوێت.
 ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان