کوردستانی
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره سبه‌ینێ 21ى نیسانى 2021، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كۆبوونه‌وه بكات كه دیاترینیان خستنه‌ڕووى دوا پێشهاته ئه‌منییه‌كان و پرۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "سبەی چوارشەممە، رێكەوتی 21ى نیسانى 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر چەند تەوەرێكی گرنگ كۆدەبێتەوە".
ده‌شڵێت "گرنگترین ئەو تەوەرانەی كە لە كۆبوونەوەی سبەینێ باسیان لێوە دەكرێت، خستنەڕووی دواپێشهاتەكانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی كوردستان، ھێرشەكانی ئەم دواییەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، رەوشی لێكۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە، ھەروەھا خستەڕووی ھێڵە گشتییەكانی رەشنووسی یەكەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 لە بوارەكانی داهات و خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەكان و كورتهێنان.
هـ.ع