ئابووری

هۆشداری دەدرێت لەبارەی نرخی زێڕەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری دەدرێت لەبارەی نرخی زێڕەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی هەفتەیەکە نرخی زێڕ بەرزە و سەرۆکی کۆمەڵەی زەڕەنگەرانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 80% هۆکاربووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، ئاماژە بەوەشدەکات پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی زێڕ بەرزتریش بێتەوە.

دلێر تاهیر، سەرۆکی کۆمەڵەی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیا وت "نرخی زێڕ بەردەوام یاری دەکات یان روو لە بەرزی دەبێت یان روو لە نزمی دەبێت، هەروەها لەئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری گەورەی کردووەتە سەر نرخی زێڕ لە 80% هۆکاربووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ".

ئاماژەی بەوەکرد "ماوەی هەفتەیە هەتاوەکو ئەمڕۆش نزیکەی 10 بۆ 12 وەرەقە لە هەر کیلۆ زێڕێکدا بەرزبووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا نرخی زێڕ بەرزتریش دەبێتەوە".

س.س

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

كێشە ناوخۆییەکانی میانمار، بێکۆتایین

لەلایەن د.نازەنین عوسمان



News

ئەفغانستان پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا

لەلایەن فەرید ئەسەسەرد