کوردستانی

رێكخراوێک 400 زەماڵەی خوێندن بۆ پەنابەرانی سوريا و ئاوارە عیراقيیەكان دابین دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێكخراوێک 400 زەماڵەی خوێندن بۆ پەنابەرانی سوريا و ئاوارە عیراقيیەكان دابین دەکات
مەودا میدیا-

رێكخراوى سپارك و يەكيێى ئەوروپا 400 زەماڵەی خوێندن پێشکەشی پەنابەرانی سوريا و ئاوارە عیراقیيەكان و چینە لاوازە عیراقییەکان دەکەن، هەروەها ئەو بەرنامەیە پشتگیریی زانكۆ و ناوەندەکانی دابينكردنى كار دەکات .  

یەکێتی ئەورپا و رێکخراوی سپارکی ناحكومى بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پرۆگرامێکی سێ ساڵی وەبەرهێنانیان بە بەهای پێنج ملیۆن یۆرۆ واژۆ کرد بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی ساڕێژبونەوە و بەرخودانی ئابوری پەنابەرانی سوريا و گەنجان و ئاوارە عیراقییەکان و چینە لاوازە عیراقییەکان.  

بەپێی راگەیەنراوی پرۆژەکە، ئەم بەرنامەیە پشتگیری زانكۆ و ناوەندەکانی دابينكردنى كار دەکات بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی پەیوەندی لە نێوان خوێندنی باڵا و پێداویستییەکانی بازاڕى كارى ناوخۆیی.  

 هەروەها، پرۆگرامەکە پشتگیریی دامەزراندنی 75 کار و 100 دەرفەتی ڕاهێنان و دامەزراندنى 20 دامەزراوەی بچوک و مامناوەند دەکات. هەروەها دەستەبەرکردنی کەرەستەی ئەلکترۆنی و گەشەپێدانی نەخشەی خوێندن و ڕاهێنان بۆ شەش دامەزراوەی هاوبەشی خوێندنی باڵا لە عیراق و هەرێمی كوردستان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan