جیهانی

فەلەستین رێککەوتنی "سەدە" رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەلەستین رێککەوتنی "سەدە" رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی فەلەستین رایدەگەیەنێت رێککەوتنی "سەدە" رەتدەکەنەوە داخوازییەکانی ئەوان لەو رێککەوتنەدا جێگیر نەکراوە.

مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەهەموو شێوەیەک رێککەوتنی سەدە رەت دەکەینەوە"

ئاماژەی بەوەشکرد "لەو رێککەوتنەدا داخوازییەکانی فەلەستین جێگیر نەکراوە، هەروەها هیچ خالێکی نوێ نەبوو لە رێککەوتنەکەدا".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان پایتەختی فەلەستین قودسە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ناوەڕۆکی رێککەوتنی "سەدە" ئاشکرا کرد کە وەک نەخشە رێگایەکی ئاشتییە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی چارەسەرکردنی کشەکانی فەلەستین -ئیسرائیل  ئامادەکراوە لەلایەن ئیدارەکەی ترەمپ-وە.
Qaiwan
Qaiwan