عیراقی

حەلبوسی سەبارەت بە چەند بابەتێکی گرنگ گەیشتە هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەلبوسی سەبارەت بە چەند بابەتێکی گرنگ گەیشتە هەولێر
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسە حکومیی و حزبییەکان لەسەر چەند بابەتێک کۆببێتەوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و بڕیارە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی مانگی 10ی ئەمساڵ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە سەرکردە حزبییەکان کۆببێتەوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکانیدا پەیوەندی نێوان سوننە و کورد تاوتوێ بکات، بەڵام ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی لێکنزیکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانە سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە بڕیارە ئەنجامبدرێت.

 پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان