عیراقی

تیرۆرستێکی گەورەی داعش لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیرۆرستێکی گەورەی داعش لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

شانەی ئەمنیی عیراق ئاشکرایکرد بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان والییەکی داعشییان دەستگیرکردووە، پێشتر کاری بۆ رێکخراوی قاعیدە کردووە.

شانەی ئەمنیی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی والییەکی داعشی بەناوی ئەبو عەلی جومەیلی بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی هەرێم لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە ناسراوە بە والی فەللوجە.

ئاماژە بەوەشکراوە جومەیلی کاری کۆکردنەوەی چەک بووە بۆ رێکخراوی تیرۆرستی داعش، هەروەها لە ساڵی 2005دا کاری بۆ رێکخراوی قاعیدە کردووە و سزای 15ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام دواتر ئازادکراوە و پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە کردووە.

 پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە