گشتی

سودەکانی خواردنی خورما لە کاتی رۆژوو شکاندن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودەکانی خواردنی خورما لە کاتی رۆژوو شکاندن
مەودا میدیا-
 
خورما یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان و چارەسەری زۆر نەخۆشییە، هەر بۆیە گرنگە بیخۆیت رۆژانە فەرامۆشی نەکەیت.
 
لەرووی تەندروستییەوە کاتێک گەدەت خاڵییە بەتایبەت کاتی رۆژوو شکاندن خواردنی خورما سوودێکی زۆری هەیە، چونکە چارەسەرێکی سروشتییە بۆ زۆر نەخۆشی کە لەناو خەڵکدا باوە.
 
سوودەکانی خورما لەسەر گەدەی خاڵی و کاتی رۆژوو شکاندن:
 
جەستە رزگاردەکات لە ژەهراوی بوون و زیانەکانی خواردنی ناتەندروست، هاوکات رێگەنادات تووشی قەبزی ببیت .
 
ددان بەهێز دەکات و لە کلۆربوون دەیپارێزێت و ئێسک بەهێز دەکات.
 
دڵ و خوێن بەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، رێژەی شەکری خوێن یەکسان دەکاتەوە.
 
پێست لە چرچبوونی پێش وەختە دەپارێزێت و رێگا نادات وشک بێتەوە، لەهەمانکاتدا چاو لە کزبوون و هەر نەخۆشیەکی دیکە دەپارێزێت و بەهێزی دەکات.
 
چالاکیی کرداری میزەڵدان و گورچیلە بەهێز دەکات، هاوکات گەدە و ریخۆڵە لە شێرپەنجە دەپارێزێت.
 
سەرنجت بەهێز دەکات و یارمەتیت دەدات بیرکردنەوەکانت رێک بخەیتەوە، لە رووی دەروونیەوە ئارامت دەکاتەوە، بەدرێژایی رۆژیش وزە و هێزێکی زۆر دەبەخشێت بە لەشت.
 
یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و هەست بە تێری دەکەیت بۆ ماوەیەکی زۆر.
 
ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن یەکسان دەکاتەوە و کارەکانی جگەر چالاک دەکات.
 
چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشییەکانی قورگ و کۆکە، هەوکردنی سییەکان.
 
خواردنی خورما یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو خانمانەی دووگیانن بۆ ئەوەی بە سروشتی منداڵیان ببێت بە ئاسانی.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە