عیراقی
چەند مووشەکێک ئاراستەی هێزەکانی ئەمەریکا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو چوار مووشەکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد كراون لە پارێزگای سەڵاحەدین کە بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا تێدایە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمشەو سێشەممە 3ی ئایاری 2021 چوار مووشەکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد كراون لە پارێزگای سەڵاحەدین کە بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمەریکا بوونی هەیە لەو ناوچەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە لە رووداوەکە و فڕۆکە جەنگییەکان بە ئاسمانی شارەکەدا دەسوڕێنەوە، ئەوەشخراوەتەڕوو، هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
س.س