عیراقی
ئەو پیاوەی لەلایەن ژنەکەیەوە سوتێندرا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەو پیاوەی رۆژی هەینی رابردوو لە شاری ناسریەی سەر بە پارێزگای زیقار بەهۆی ئەنجامدانی هاوسەرگیریی دووەمەوە لەلایەن ژنەکەیەوە سوتێندرا، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2021 ئەو پیاوەی رۆژی هەینی 30ی نیسانی 2021 رابردوو لە شاری ناسریەی سەر بە پارێزگای زیقار بەهۆی ئەنجامدانی هاوسەرگیریی دووەمەوە لەلایەن ژنەکەیەوە سوتێندرا، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا کە لە 60%ی جەستەی سوتابوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکان بڵاویانکردبووەوە، ژنهكه نهوتی رشتووهته ئهو ژوورهی كه هاوسهرهكهی تێیدا نووستووە، دواتر دهرگاكهی توند داخستووه تا رزگاری نهبێت، هەرچەندە پیاوەکە چووەتە ناو بەفرگری ژوورەکەوە، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە لە 60% جەستەی پیاوەکە سوتاوە دوای گواستنەوەی بۆ شاری ئههواز له ئێران به مهبهستی وەرگرتنی چارهسهری پزیشکی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ژنەکە لەئێستادا بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە، لهلایهن دادگاوه به مادهی 405ی كوشتن له یاسای سزادانی عیراق فهرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
س.س