عیراقی

پارێزگایەکی هەرێم دەبێتە پلەی یەکەمی مردن بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگایەکی هەرێم دەبێتە پلەی یەکەمی مردن بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی عیراق
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاشکرایکرد پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان یەکەم پارێزگایە لەسەر ئاستی عیراق، کە زۆرترین رێژەی مردن بە کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 38 هەزار و 609 پشکنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو رێژەیە شەش هەزار و 143 حاڵەتی نوێ تۆمارکراون و 42 کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینییان لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستانە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە حەوت هەزار و 242 تووشبووش چاکبوونەتەوە و ڤایرسەکەیان تێپەڕاندووە.

 پ.ح