عیراقی

بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەرکرد بۆ ماوەی 10 رۆژ، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ئامارەکان.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا سەبارەت بە بڵاوبوونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ئامارەکان، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گشتی بۆ ماوەی 10 رۆژ دەرکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە بڕیارەکە لە 12ی ئایار بۆ 22ی ئایار دەچێتە بوار جیبەجێکردنەوە.

 پ.ح
Qaiwan
Qaiwan