عیراقی
محەمەد حاجی مەحمود: نووسینەوەی دەستورێکی هەمیشەیی چارەسەری سەرجەم کێشەکانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان نووسینی دەستورێکی هەمیشەییە، هەروەها رێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد".
محەمەد حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2021 پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەگەڵ سەرۆکی هەرێمدا باسمان لە یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و یەکخستنی هێزە سیاسییەکان و دروستکردنی یەک هەڵوێستی کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "نووسینی دەستورێکی هەمیشەیی دەبێتە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، تا ئەوەی کورد بتوانێت بە یەک هەڵوێستی لەگەڵ حکومەتی عیراقدا مامەڵە بکات".
پ.ح