عیراقی
تێچووی هەر تووشبوویەکی کۆرۆنا لەسەر حکومەت ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی شانەی قەیران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد تێچووی هەر تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕی 150 دۆلارە لەسەر حکومەت، هەروەها ئەستەمە عیراق بەرگەی نەوە نوێکەی کۆرۆنا بگرێت.
ریاز مەسعودی، ئەندامی شانەی قەیران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عیراقییەکان رایگەیاند "پێویستە حکومەتی عیراق هەوڵی جدی بدات بۆ رێگریکردن لە زیاتر تەشنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تێچووی هەر تووشبوویەکی کۆرۆنا لەسەر خەزێنەی دەوڵەت بڕی 150 دۆلارە، رۆژانە نزیکەی 8 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە دەبن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەستەمە عیراق بتوانێت بەرگەی نەوە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت، لەئێستادا دۆخی تەندروستیی عیراق زۆر ناجێگیرە و ڤایرۆسەکە زۆر بەئاسانی دزە دەکات".
پ.ح