عیراقی

سێ کاندیدی نوێ بۆ پۆستی وەزیری تەندروستیی دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کاندیدی نوێ بۆ پۆستی وەزیری تەندروستیی دیاریکرا
مەودا میدیا-

پاش ئەوەی وەزیری تەندروستیی عیراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشکرد، ئەندامێکی لیژنەی تەندروستیی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکرد سێ کاندید بۆ ئەو پۆستە دیاریکراوە.

جەواد موسەوی، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئایاری 2021 لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عیراقییەکان رایگەیاند "پاش ئەوەی حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستیی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی بەهۆی رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب پێشکەشکرد، لەئێستادا سێ کاندید وەک جێگرەوەی دیاریکراوە و پێشکەشی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دەکرێت بەمەبەستی پەسەندکردن".

ئاماژەی بەوەشکرد "کازمی سورە لەسەر ئەوەی کەسی پسپۆڕ و شارەزا دیاریبکات و دوور بێت لە پشک پشکێنە".
 
 پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان