تەندروستی

چەند رێنماییەک بۆ سێکسکردنی هاوسەران لە رەمەزاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێنماییەک بۆ سێکسکردنی هاوسەران لە رەمەزاندا
مەودا میدیا-

مانگی رەمەزان بەرنامەی ژیانی زۆرینەی خەڵك دەگۆڕێت بەتایبەت ژیانی ژنان و پیاوەكان و چۆنیەتی سێكسكردنیان، بەشێوەیەك ئایینی ئیسلام سێكسكردنی لە رۆژووەوانان قەدەغە كردووە جگە لە كاتەكانی نێوان بەربانگكردن تاكو پارشێوان نەبێت. روونە لەو ماوەیەشدا جگە لە سەرقاڵبوون بە نانخواردن و پشوودانەوە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانیش گەرموگوڕ دەبن و مرۆڤەكان زیاتر ماندوو دەبن.

ئەمە كۆمەڵێك رێنویینییە بەشێوەیەك مسوڵمان بۆ رێكخستنی سێكسكردنیان دەتوانن سوودی لێوەربگرن:
یەكەم: نابێت راستەوخۆ دوای بەربانگكردنەوە سێكس بكرێت، لەبەرئەوەی وزەی لەشی مرۆڤ لەو ماوەیەدا بۆ كرداری هەرسكردنی خواردن دەڕوات، بۆیە هەر كارێكی تری لەگەڵ بكرێت ئەوا كاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بۆیە كاتی گونجاو بۆ سێكسكردن دوو بۆ سێ كاتژمێر دوای بەربانگكردنەوەیە.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، هەواڵ و زانیاری زیاتر

دووەم: دوای خۆرئاوابوون و پێش بەربانگكردنەوە پەیوەندیی سێكسی كارێكی ناتەندروستە و لەڕووی ئاینییەوە بەگونجاو نازانرێت، هەروەها زیانی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەشێوەیەك ئەگەری ئەوە هەیە مرۆڤ تووشی نەخۆشی و لاوازبوون بكات.
سێیەم: دەستبازیی لەكاتی بە رۆژووبووندا، ماچكردنی ئاسایی لەنێوان ژن و پیاوەكان بەمەرجێك وروژێنەر نەبێت كارێكی ئاساییە و رۆژووی پێ ناشكێت، هەروەها باوەشكردنی ژن و پیاو ئەگەر بۆ مەبەستی سێكسی نەبێت نابێتە هۆی رۆژووشكاندن، بۆیە كارێكی ئاساییە. 
چوارەم: باشترین كاتی گونجاو بۆ سێكسكردن لەنێوان هاوسەران دوای نوێژی تەراویحە، چونكە تا ئەوكاتە پرۆسەی هەرسكردنی خواردن كۆتایی دێت، هەروەها سوڕی خوێن لەنێو جەستە و دەمارەكاندا ئاسایی دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئەوكاتە هەموو ئەركە ئایینییەكان بەتەواوی جێبەجێ دەكرێن و مسوڵمان هەست بەتاوان ناكات.

پێنجەم: خواپەرستی نابێت ببێتە هۆكاری دووركەوتنەوە لە ئەنجامدانی سێكسكردن و پەیوەندییە خێزانییەكان، چونكە ئەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە لەنێوان هاوسەران و ئایینی ئیسلامیش نایەوێت هاوسەران تووشی كێشە ببن، بەڵكو دەیەوێت ماڵەكان پڕبن لە ئاشتی و بەختەوەریی. هەربۆیە بەوردی رێنوینی لەسەر چۆنیەتی خواپەرستی خستووەتەڕوو، هەروەها كاتی گونجاویشی دیاریكردووە بۆ سێكسكردنی نێوان هاوسەران بەشێوەیەكی بەسوود و شەرعی.

پسپۆڕانی پزیشکی دەڵێن سێکسکردن لە شەوانی رەمەزاندا چەند سوودێكی هەیە:
- هاوسەران بێزار و بیتاقەت نابن   ئەگەر سیکسکردن بەویستی هەردوولا بێت.
- سووڕی خوێن چالاكتر دەكات و ئارامتر دەبن.
- هاوسەران دوور دەخاتەوە لە کێشەی نێوانیان و خۆشەویستییان زیاد دەکات.
- خەوێکی ئارامیان دەبێت.
- بەرگری لەش بەهێزتر دەکات.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان