راپۆرت

ئەوروپا؛ مزگەوت جێ بە کەنیسە لەق دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەوروپا؛ مزگەوت جێ بە کەنیسە لەق دەکات
مەودا میدیا- راپۆرت

کەنیسەکانی وڵاتانی ئەوروپا وردە وردە دادەخرێن، خەڵکێکی زۆر کەم روویان تێدەکات و بە دەیان کەنیسەش لێیان نوسراوە بۆ فرۆشتن، لە بەرانبەردا زیاتر لە 13 هەزار مزگەوت لە وڵاتانی ئەوروپا کراوەتەوە و بەردەوامیش ئەو ژمارەیە لە زیادبووندایە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی کە لە ساڵی 2018 بڵاوکراوەتەوە، تەنها رێژەی %4.5 دانیشتوانی مەسیحی وڵاتێکی وەکو فەرەنسا باپەندن بە سەردانکردنی کەنیسەکانەوە.

توێژنەوەکە دەریخستووە کە نزیکەی %70 دانیشتوانی مەسیحیی ئەو وڵاتە، ئاین و پابەندییە ئاینییەکان بە شتێکی گرگ نازانن، ئەمەش وایکردووە کەنیسەکان کەمترین خەڵک روویان تێبکات و هەندێکیان بە تەواوەتی چۆڵ بکرێن و لێیان بنوسرێت بۆ فرۆشتن.

لە وڵاتێکی وەکو ئەڵمانیادا، تەنها لە ساڵی 2016دا 88 کەنیسە فرۆشراون یان روخێنراون، ئەمە لە کاتێکدایە کە یەک لەسەر سێی دانیشتوانی ئەڵمانیا کاسۆلیکی و یەک لەسەر سێی پرۆستانتی و یەک لەسەر سێکەی تری موسڵمان و ئاینەکانی ترن.

زۆربوونی بەردەوامی ژمارەی موسڵمانان لە ئەوروپا و بەتایبەتی ئەڵمانیا، هەندێک لە رەگەزپەرستەکانی نیگەران کردووە، نیگەرانیی دانیشتوانی ئەڵمانیا لە زیادبوونی بەردەوامی موسڵمانان، گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، بەشێوەیەک کە تەنها لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 570 جار لەلایەن دانیشتوانی ئەو وڵاتەوە، بە رێگەی جیاواز هێرش کراوەتە سەر موسڵمانان.

ژمارەی موسڵمانان لە وڵاتێکی ئەوروپی مەسیحی وەکو ئەڵمانیا پێنج ملیۆنی تێپەڕکردووە، ئەمەش بەو واتایە دێت کە رێژەی %6ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە موسڵمانن.

ناوەندە ئەوروپییەکانی توێژینەوە و ئامار پێشبینی دەکەن تا ساڵی 2030 واتە نۆ ساڵیتر ژمارەی موسڵمانانی ئەوروپا بگاتە نزیکەی 58 ملیۆن کەس.

موسڵمانەکان لە ئەوروپا پارە کۆدەکەنەوە و باڵەخانەی کەنیسەکان دەکڕنەوە و دەیانکەن بە مزگەوت، بەشێوەیەک کە لە وڵاتێکی وەکو بەریتانیا ساڵانە 20 کەنسیە دەکڕدرێتەوە و دەکرێت بە مزگەوت. 

کڕینەوەی کەنسیەکان و کردنیان بە مزگەوت خەریکە بە تەواوەتی دەبێتە دیاردەیەکی باو، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە دانیمارک نزیکەی 200 کەنیسە داخراون. 

بەگوێرەی ئامارێکی نافەرمیی، ئێستا لە ئەوروپادا، زیاتر لە 13 هەزار مزگەوت هەیە و نوێژیان تێدا دەکرێت.

https://www.facebook.com/552540304934896/videos/194559499171620
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد