راپۆرت

ئەو هەڕەشەیەی تورکیا ئەمەریکای پێ دەترسێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو هەڕەشەیەی تورکیا ئەمەریکای پێ دەترسێنێت
مەودا میدیا - راپۆرت

داخستنی بنکەی ئەنجەرلیک؛ ئەو هەڕەشەیەی تورکیا بەردەوام لە ئەمەریکای دەکات و هەرگیزیش نابێتە راستی، هەڕەشەیەک کە هەر کاتێک تورکیا گلۆرەی دەکەوێتە لێژی دەستی بۆ دەبات و دواتریش بیری دەچێتەوە.

لەماوەی 70 ساڵی رابردوودا هەرکات ئەمەریکا فشاری خستبێتە سەر تورکیا و بڕیارێکی دابێت کە ئەنقەرە بەدڵی نەبووبێت، تورکیا راستەوخۆ هەڕەشەی داخستنی بنکەی ئەنجەرلیکی کردووە.

بنکەکە گرنگییەکی زۆری بۆ ئەمەریکا هەیە، لە دوای تەواوبوونی جەنگی دووەمی جیهانییەوە لە تورکیا دامەزاروە بۆ دژایەتیکردن و سیخوڕیکردن بەسەر یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکاتەوە.

رووبەری بنكەی ئەنجەرلیك هەزار و 335 هێكتار زەوییە، ئەمەریكا دەیان فڕۆكەی سیخوڕی لەو بنكەیەدا جێگیركرد، 150 كڵاوەی ئەتۆمی لەو بنکە سەربازییەدا دانا.

تورکیا هەستی بە گرنگیی بنکەکە لەلای ئەمەریکا کرد، بۆیە هەر کاتێک کە دەیویست بڕیارێک بە واشنتۆن بگۆڕیت هەڕەشەی داخستنی بنکەکەی دەکرد.

یەکەم جار کە تورکیا هەڕەشەی داخستنی ئەنجەرلیکی کرد، ساڵی 1973 بوو، ئەوکاتەی کە تورکیا لە قوبرس کودەتای کرد و دەسەڵاتی خۆی سەپاند و ئەمەریکا دژی وەستایەوە و فرۆشتنی چەکی بە ئەنقەرە قەدەغەکرد.

دواتریش لە ساڵەکانی 2003، 2014 و 2019 تورکیا هەمان هەڕەشەی لە ئەمەریکا کرد، بەڵام تا ئێستاش بنکەکە دانەخراوە.

چەند رۆژێک پێش ئێستا کاتێک جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی لەسەر دەستی دەسەڵاتی عوسمانی بە جینۆساید ناساند، ئەردۆگان دووبارە دەرکەوتەوە و هەمان هەڕەشەی لە حکومەتەکەی واشنتۆن کردەوە.

بەڵام ئەمەریکاش هەروا دەستەوەستان بەرانبەر هەڕەشەکانی ئەنقەرە نەوەستاوە، بەڵکوو چەندین شوێنی وەکو جێگرەوەی ئەنجەرلیک دەستنیسان کردووە، هەرێمی كوردستان، یۆنان، میرنشینە یەكگرتووەكانی ئیمارات و سعودیە ئەو شوێنانەی کە ئەمەریکا دیراسەیکردوون بۆ ئەوەی دوای داخستنی ئەنجەرلیک بنکەکەی بگوازێتەوە بۆ یەکێک لەو چوار شوێنە.

 چاودێران پێیان وایە چیتر داخستنی بنکەی ئەنجەرلیک، بەدەستی ئەردۆگانەوە بووە بە کارتێکی سوتاو و ئەمەریکا هیچ سڵ لەو هەڕەشەیەی تورکیا ناکاتەوە.

https://www.facebook.com/mewdamedia/videos/2872048176368972
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن