کوردستانی
وەزارەتی ئەوقاف بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاشکرایکرد تائێستا نازاندرێت رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژن دەبێت یاخود تەواوکەری مانگی رەمەزان، لیژنەی بینینی مانگ بۆ ئەم مەبەستە کۆدەبێتەوە.
لیژنەی بینینى مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "سبەینێ سێشەممە 11ی ئایاری 2021 لیژنەی باڵای بینینى مانگ، بە هەماهەنگی لیژنەی بینینى مانگ لە پارێزگاکان کۆدەبێتەوە، تائێستا نازاندرێت چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژن دەبێت یاخود تەواوکەری مانگی رەمەزان".
ئاماژەی بەوەشکرد "سبەینێ بە پشتبەستن بە بەڵگە شەرعییەکان و چاودێریکردنی مانگ، بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژ جەژن دەدرێت".

پ.ح