کوردستانی

بەشی سێیەمی خۆراکی هاوڵاتییان دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشی سێیەمی خۆراکی هاوڵاتییان دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەكاری بۆ پێدانی بەشە خۆراكی سێیەمی هاوڵاتییان دەكات و بڕێکی زۆر شەکر و زەیتی ئامادەکردووە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی  حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە بەڕێوەبەرایەتیی خۆراكی سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی وەزارەتەكەیان  ئامادەکاریی تەواویان کردووە و بڕی 360 تۆن زەیت و 225 تۆن شەكرییان ئامادە كردووە بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر بریكارەكاندا تا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە ئەم بەشە خۆراکە بەشی سێیەمی مانگی چواری ئەمساڵە و لەرێگەی بریکارەکانەوە دابەشدەکرێت.
 
پ.ح
Qaiwan
Qaiwan