کوردستانی

زیانەکانی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هێرشەکانی تورکیا بەردەوامی هەیە بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ناحیەی کانی ماسێ لە سنووری پارێزگای دهۆک بە یەکێک لەو ناحیەیانە دادەنرێت کە بەردەوام بۆردوومان دەکرێت لەلایەن سوپای تورکیاوە، وەک بەڕێوەبەری ناحیەکە ئاماژەی پێدەدات بەشێک لە گوندەکانی ئەو سنوورە چۆڵکراون.

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوای 23ی نیسانی 2021 کە سوپای تورکیا بە قوڵایی 9 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و لە چوار شوێنی سەرەکی جێنشین بووە، بە تایبەت زناری کێستە".

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ئاماژەی بەوەشکرد "زناری کێستە شوێنێکی گرنگە بۆ سوپای تورکیا، چونکە بەرزییەکەی دوو هەزار و 300 مەترە لە ئاستی رووی دەریاوە، هەروەها زەرەر و زیانێکی زۆر گەیشتووە بە دەڤەری کانی ماسێ زیاتر لە 600 دۆنم زەوی سوتاون بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاوە".

ناوبراو باسی لەوەشکرد "دوو جار تەزووی کارەبا لە سنوورەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر پچڕاوە، هەروەها بەهۆی دروستبوونی ترس لای دانیشتوانی ئەو سنوورە بەشێک لە گوندەکان چۆڵکراون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan