راپۆرت
راپۆرت.. ئەردۆغان تۆقاوە و دەدۆڕێت ئەگەر یەكێك لەو سێ كەسە خۆیان بۆ سەرۆك كۆماری توركیا بەربژێربكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجامی راپرسییەك ئاشكرای دەكات، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریی توركیا دەدۆڕێنێت ئەگەر سێ كەس ببنە ركابەری كەوا یەكێك لەو كەسانە ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵە.
پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆن لە توركیا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەن، بەڵام سەرۆك كۆماری توركیا وەڵامی نەداونەتەوە و تائێستا كاتی رەسمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا مانگی یۆنیۆی 2023یە.
راپرسسییەكی دامەزراوەی مترۆپۆل بۆ توێژینەوە ئاشكرای دەكات، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەدۆڕێنێت لە گەڕی دووەمدا ئەگەر یەكێك لەم سێ كەسە "ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵ، مەنسور یافاش، سەرۆكی شارەوانیی ئەنقەرە، میرال ئاكشنەر، سەرۆكی ئی پارتی" ببنە ركابەری.
ئیمام ئۆغڵو براوە دەبێت
بەپێی ئەنجامی راپرسییەكە ئۆزار سنجار، سەرۆكی دامەزراوەی میترۆپۆل دەڵێت "ئەگەر ئەردۆغان و ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو كە سەر بە پارتی گەلی كۆماری- جەهەپەیە بكەونە گەڕی دووەم، ئەوا 39%ی خەڵك دەنگ بۆ ئەردۆغان و 50% بۆ ئەكرەم ئۆغڵو دەدەن".
ئەنقەرە ئەردۆغان دەترسێنێت
ئەگەری دووەم بەم شێوەیە "ئەگەر ئەردۆغان و مەنسور یافاش كە ئەویش سەر جەهەپەیە و لەئێستادا سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵە بكەونە گەڕمی دووەمی هەڵبژاردن، ئەوا 49%ی دەنگەكان بۆ یافاش و 37.5%ی دەنگەكان بۆ ئەردۆغان دەبن".
ژنە پۆڵایینەكەش براوەیە
سەرۆكی دامەزراوەی میترۆپۆل زیاتر روونیكردووەتەوە و وتویەتی "ئەگەر میرال ئاكشنەر، سەرۆكی ئیی پارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە بچنە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكەوە، ئەوا 38.5%ی دەنگەكان بۆ ئەردۆغان و 42.5ی دەنگەكان بۆ میرال ئاكشنەر دەبن".
هەلێكی بچووك بۆ ئەردۆغان
راپرسییەكەی دامەزراوەی میترۆپۆل بۆ توێژینەوە؛ سیناریۆی تریشی باس لێوەكردووە لەكاتێكدا ئەگەر یەكێك لەو سێ كەسە نەبنە ركابەری ئەردۆغان، ئەوا هەلی بردنەوە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی لەلایەن ئەردۆغانەوە دەبێت.
ئەو ئەگەرەی وەكو دەرفەت بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەیردەكرێت بەم شێوەیە "ئەگەر هەریەك لە كەمال كلیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی جەهەپە و رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتنە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكان، ئەوان ئەردۆغان رێژەی 42.5%ی دەنگەكان بۆ ئەردۆغان و 39.7%ی دەنگەكان بۆ كەمال كلیچدار ئۆغڵو دەبێت".
خ.غ