کوردستانی

یەكێتی: هەولێر و بەغدا كاربكەن بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕی توركیا و پەكەكە لە كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی: هەولێر و بەغدا كاربكەن بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕی توركیا و پەكەكە لە كوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بوونی شەڕی پەکەکە و تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بڕینی دارەکانی ئەو ناوچانە لەلایەن تورکیاوە نیگەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنەکانی لێکەوتووەتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش رایدەگەیەنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەبێت هەماهەنگی هەبێت لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراقدا.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەی بڕینی دارەکانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "گرنگە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق بەرنامەیەکی پێکەوەیی و هاوبەشیان هەبێت بۆ چارەسەکردنی ئەو کێشەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان کاربکەن بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕی پەکەکە و تورکیا کە ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە زیان بە گوندەکانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی وتی "هەبوونی بەرنامەی گونجام لە نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان کۆی ئەو کێشانە چارەسەر دەکات کە بە تایبەت ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێری گرتووەتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan