کوردستانی
دوا رۆژی خوێندنی ناو پۆلی ئەمساڵ دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 08-06-2021، لە راگەیێدراوێکیدا داویین رۆژەکانی خوێندنی نێو پۆل بۆ قۆناغەکانی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11 ئامادەیی دیاریکرد.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 08-06-2021، لە راگەیێدراوێکیدا داویین رۆژەکانی خوێندنی نێو پۆل بۆ قۆناغەکانی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11 ئامادەیی دیاریکرد.
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە:
- بۆ قۆناخی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی رۆژی شەممە 19-06-2021 دوایین رۆژی خوێندنی ناو پۆل دەبێت.
- هەروەها رۆژی سێشەممە 22-06-2021 یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی ساڵ دەبێت.
رۆژی 28-05-2021 وەزارەتی پەروەردەی عێراق کاتی ئەنجامدانی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2020-2021 دیاریکرد کە بەمشێوەیەیە:
- تاقیکردنەوەکانی قۆناخی 6ی سەرەتایی رۆژی یەکشەممە 13ی حوزەیرانی 2021 دەستپێدەکەن
- تاقیکردنەوەکانی قۆناخی 3ی بنەڕەتی رۆژی یەکشەممە 4ی تەممووزی2021 دەستپێدەکەن
- تاقیکردنەوەکانی قۆناخی 12ی ئامادەیی بە هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی رۆژی سێشەممە 27ی تەممووزی 2021 دەستپێدەکەن
کەرتی پەروەردە بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخرا و خوێندن راگیرا. بەڵام دواتر بە هەندێک رێنماییەوە دەست بە خوێندن کرایەوە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەکدا لە بارزان رایگەیاند کە کاریگەریی کۆرۆنا لەسەر کەرتی پەروەردە بەراورد بە پێشتر کەم بووەتەوە.
رۆژی 15-05-2021 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی نێو پۆل بڵاوکردەوە و رایگەیاند "دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە 16-05-2021 بەشێوازی بەنۆرە (تناوب) بۆ قۆناخی یەکەمی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی) ی (حکومی - ناحکومی ) و ئەو قوتابخانانەی گوندەکان، کە پێشتر سێ رۆژ لە هەفتەیەکدا دەوامیان کردووە لەسەر یەک، بەهەمان شێواز بەردەوام دەبن."
ک. ر
ک. ر
بیروڕا



