عارف قوربانی
كێشه‌كه گه‌وره‌تره له‌وه‌ی لێمانه‌وه دیاره
هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی جێی سه‌رنج بوو كه له یه‌ككاتدا په‌یوه‌ندیی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دژ به‌یه‌ك هه‌بوو، سه‌رباری بوونی كێشه و ململانێ و ناكۆكی قووڵی ئه‌و لایه‌نانه به‌رانبه‌ر به یه‌كدی، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موویان پێكه‌وه به‌ستبوونه‌وه، بێئه‌وه‌ی لایه‌نێكیان نیگه‌رانی بوونی په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌یاره‌كه‌ی بێت له‌گه‌ڵ كوردستان. توركیا و عیراق، توركیا و ئێران، په‌كه‌كه و توركیا، ئه‌مەریكا و ئێران، ئه‌مەریكا و رووسیا، چین و ئه‌مەریكا، ئه‌وروپا و نه‌یاره‌كانیان، هه‌موو ئه‌م لایه‌نه ناكۆكانه له‌گه‌ڵ ئه‌م جوگرافیا بچووكه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات، رایه‌ڵه‌یه‌كی هاوسه‌نگیان دروستكردبوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ئه‌م سیحره خه‌ریكه كاڵ ده‌بێته‌وه.
ئێستا رۆژ له‌دوای رۆژ له‌و ئه‌گه‌رانه نزیك ده‌بینه‌وه كه باشووری كوردستان ده‌كات به گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان. ئێران و ئه‌مەریكا وه‌ك دوو تای تەرازوویهك بۆ كوردستان پێویستن، هه‌رێم ناتوانێ پشت بكاته هیچ لایه‌كیان و ته‌نها رووی له‌لایه‌كه‌ی دیکەبێت، ئه‌م هاوسه‌نگییه ساڵانێكی زۆر به‌رگه‌ی گرت و هه‌رێمی کوردستان به هیچ لایه‌كدا نه‌كه‌وت، ئێستا بێئه‌وه‌ی كوردستان ئه‌و مه‌یله‌ی هه‌بێت، جوگرافیای هه‌رێمی کوردستان كراوه‌تە گۆڕه‌پانی به‌كاربردنی كارت و گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كدی. مووشهكبارانكردنهكانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكا له هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیداره بۆ هه‌رێمی کوردستان كه جوگرافیاكه‌ی به‌مه‌به‌ست هه‌ڵبژێردراوه بۆ ئەو ململانێیه و ئه‌نجامه‌كه‌ی به دروستبوونی كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌نێوان پێشمه‌رگه و میلیشیا شیعه‌كان كۆتاییدێت.
توركیا و په‌كه‌كه تاوەکو قوڵاییه‌كی زۆر بۆ نێو هه‌ناوی باشووری كوردستان هاتوون و هه‌رێمی کوردستان بووه‌ته مه‌یدانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان، ده‌رئەنجامی ئەوه‌ش ده‌بێته ناكۆكییه‌كی قووڵی نێوان پێشمه‌رگه و گه‌ریلا. به دوور نازاندرێت له داهاتووی مامناوه‌ند و دوورمه‌وداشدا هێز و گرووپه ناكۆكه‌كانی دیکەی ناوچه‌كه‌ش بۆ ئه‌م جوگرافیایه په‌لكێش بكرێن. ئەوه‌ی بۆ من جێگەی پرسیار و هه‌ڵوه‌سته‌یه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌مه به رێكه‌وته، یان به رێككه‌وتنه؟
هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئەوه‌ی گومانی ئەوه بكرێت كه رێككه‌وتنی نێوان وڵاته كاریگهرهكانه، ئه‌گه‌ر ئەگهرێكی له‌و جۆره‌ش هه‌بێت، نه‌زاندراوه. هه‌رچه‌نده وه‌ك زانیاریی راگەیەندراو هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ر نییه كه رێككه‌وتنێكی له‌و جۆره له‌نێوان هێزه ههرێمایهتییهكانیشدا هه‌بێت، به‌ڵام ئەوه‌ی كه زۆر روون لێمانه‌وه دیاره ئەوه‌یه كه كوردستان خه‌ریكه ده‌كرێته گۆڕه‌پانی زۆرانبازیی ناكۆكه‌كان و هه‌وڵیش ده‌درێت هه‌رێمی کوردستان خۆیشی بكرێته به‌شێك له كێشه‌كان.
له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له گوندێكی ناوچه ئازادکراوەکانی نزیك كه‌ركوك كێشه‌یه‌ك له‌نێوان دوو كه‌سدا رووده‌دات، سكاڵا ده‌برێته لای فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه و ئه‌ویش هه‌ردوو لایه‌نی كێشه‌كه بانگ ده‌كات و ههریهكی دارێكی ته‌ڕ و ئه‌ستوور ده‌داتە ده‌ستیانه‌وه و دەڵێت، دەبێت له یه‌كدی بده‌ن. ههستدەكهم ئێستا خه‌ریكه جیهان به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد ده‌كه‌ن. چه‌ك ده‌ده‌نه ده‌ستی كورده‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كدی پێبكوژن. ئه‌مه ئەگه‌ر ستراتیژێكی رێكخراو و به‌رنامه بۆ داڕێژراویش نه‌بێت، به‌دیوێكی دیکەدا ترسێكی وڵاته ههرێمایهتییهكانه له بوونی ئه‌و هه‌موو چه‌كه‌ی له‌ده‌ستی كورده‌كاندایه. سه‌دام رووخا، هه‌موو چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازیی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك و دیاله كه‌وتنه ده‌ستی پارتی و یه‌كێتی. كاتێك داعش هاته عیراق، هه‌موو ئەو توانا سه‌ربازییه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سوپای عیراقی ده‌سته‌به‌ركردبوو له فیرقه‌ی دوازده و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله له كه‌ركوك كه‌وتنه ده‌ستی پارتی و یه‌كێتی. به‌هۆی شه‌ڕی داعشیشه‌وه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی زۆریان به كوردستان به‌خشی.
ئەمەریکا به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ بارهه‌ڵگری پڕ له چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ره‌وانه‌ی په‌یه‌ده و له رێگەی ئەوانیشهوه بۆ په‌كه‌كه نارد، خۆشیان له شه‌ڕی داعش و بازاڕی ره‌ش هێنده‌ی دیکەیان كڕیوه. مه‌به‌ستمه بڵێم ئێستا ئه‌م چوار هێزه چه‌كداره‌ی كورد خاوه‌نی چه‌كی زۆر پێشكه‌وتوون. ئایا هیچ گومانێك هه‌ڵده‌گرێت ئه‌گه‌ر بڵێم لانی كه‌م لە ئاستی ئەم چوار ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌ی كوردستان ئەمه بووه‌ته پرسیار و سه‌رچاوه‌ی هاوئاهەنگیی نێوانیان بۆ ئەوه‌ی رێگەیه‌ك بدۆزنه‌وه ئه‌م توانا سه‌ربازییه‌ی كورد نه‌بێته هه‌ڕه‌شه له سه‌ریان؟ دڵنیام ئه‌وه‌ی زۆر به ساده‌ییش له‌م پرسیاره بڕوانێت، ده‌زانێت ئاسانترین رێگە بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ئه‌وه‌یه كه كورده‌كان له‌نێو خۆیاندا ئەم توانا سه‌ربازییه به‌كاربه‌رن.
ئایا بڕیار به‌ده‌ستانی نێو ئەم چوار هێزه چه‌كداره هیچ بیریان له‌وه كردووەته‌وه له‌به‌رده‌م چی پیلانێكی مه‌ترسیداردان بۆ ئه‌وه‌ی هێز و توانای كورد له كوشتنی كورددا بهخهساربدرێت؟ ئایا ئەو دهرئەنجامه مه‌ترسیدارانه‌یان هێناوه‌ته پێش چاوی خۆیان ئه‌گه‌ر ئەوه رووبدات چی چاره‌نووسێك تووشی میللـه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن؟
پێشتر چه‌ند جارێك و به خولی یه‌ك له دوای یه‌ك شه‌ڕی براكان كراوه، لێكه‌وته و ئاسه‌واره‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی كوردستان هیچ كه‌متر نه‌بووه له‌و ستراتیژانه‌ی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان له جینۆسایدكردنی میللـه‌ته‌كه‌مان به‌كاریان بردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌وكاتانه‌ی هێزه چه‌كدارییه كوردییه‌كان ده‌ستیان چووه‌ته خوێنی یه‌كدی، هیچیان خاوه‌نی چه‌كی پێشكه‌وتوو نه‌بوون، به بڕنه و و كڵاشنیکۆڤ و تفه‌نگی ژه‌نگاویی بازاڕی ره‌ش و ده‌ستی قاچاخچی درێژه‌یان به شه‌ڕه‌كان داوه. ئه‌گه‌ر ئێستا به‌ریه‌ككه‌وتن رووبدات، كاولكارییه‌كانی زۆر مهترسیداردهبن.
ئەوەی ئێستا ئه‌مەریكا بۆ رازیكردنی ئێران ده‌یكات كه تازه‌ترین هه‌واڵی په‌یوه‌ست به خواستی ئێران، كشانه‌وه‌ی پاتریی سیستمی ئه‌و پاتریۆتانهیه كه ئەمەریکا له وڵاتانی نه‌یاری ئێران وه‌ك سیستمی دژه مووشه‌كی بۆ پارێزگاری له‌و وڵاتانه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی دایمه‌زراندبوون. بۆ توركیاش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه‌ی كه لهیاریكردنی نێوان ئه‌مەریكا و رووسیا بكه‌وێته كه‌ناره‌وه، پێچه‌وانه‌ی ئەوەی تاوەکو مانگێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وروپا بیریان له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌كرده‌وه، تازه‌ترین هه‌واڵی په‌یوه‌ست به رۆڵپێدانهوهی توركیا ئه‌و داوایه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیایه له سه‌رۆكی ئه‌مەریكا (بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ئایینده‌ی سووریا و لیبیا پێویستمان به رۆڵی توركیا هه‌یه). فه‌ره‌نساش سه‌ركردایه‌تی به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی عیراقی گرتووەته ده‌ست له‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ده‌بێت بپرسین له‌م هاوكێشه و هه‌لومه‌رجه تازانه‌دا كورد خه‌ریكی چییه؟
رووداو و پێشهاته‌كانی به‌رده‌ممان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه ده‌بێت كه ئایا حزب و هێزه سیاسییه‌كانی به‌شه جیاجیاكانی كوردستان له ئاستی ئەم قۆناغه‌دان؟ چاره‌نووسی خۆیان و میللـهتیش به‌قه‌ده‌ر ده‌سپێرن، یان توانای خۆده‌ربازكردنیان هه‌یه له‌و ته‌ڵانه‌ی بۆمان دانراون.
خ.غ