کوردستانی

نوێترین زانیاریی سەبارەت بە یەکخستنەوەی ھێزەکانی یەکەی 70 و 80 لە وەزارەتی پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی سەبارەت بە یەکخستنەوەی ھێزەکانی یەکەی 70 و 80 لە وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا-

سەبارەت بە خستنەسەری یەکەی 70 و 80 بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان، فەرماندەی یەکەی 80 ئاشکرایکرد، "ئێمە ئامادەكاری تەواومان کردووە، بۆ ئەوەی یەکەی 80 بە تەواوی بخەینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکان یەکبخەین، لە ئێستادا دوو لیوا بە تەواوی ئامادەن بۆ ئەوەی بخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام بۆ یەکەی 70 ئاگادار نیم".

نەجات عەلی، فەرماندەی یەکەی 80 لە لێدوانێکی میدیاییدا رایگەیاند "لە پلانماندا هەبووە هێزەکانی یەکەی 80 بخەینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و بە تەواوی سەرجەم هێزەکان یەکبخەینەوە، لەئێستادا تەنها هەندێک کاری ئیدارییات ماوە و ئەوانەش جێبەجێ دەکرێن، هەروەها دوو لیوامان ئامادەیە و بەردەوام دەبین لە مەشقپێکردنی لیواکانی دیکە هەنگاو بە هەنگاو".

هەفتەی رابردوو نەجات عەلی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر داوای هاوپەیمانان دەستکراوە بە جێبەجێکردنی خستنەسەری یەکەکانی 70 و 80 بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەهۆی ئەوەی تا وەزارەتی پێشمەرگە رێکنەخرێت و یەکنەخرێت، هاوکاری پێشمەرگە ناکەن، بەڵام ئێمە پێشتریش لە پلانماندا هەبووە یەکەکان بخەینە سەر وەزارەت، تەنانەت مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کارئاسانیشی بۆ کردووین".

سەبارەت بە یەکەی 70 روونیکردەوە "ئێمە وەک یەکەی 80 ئامادەکارییمان کردووە، بەڵام بۆ یەکەی 70 ئاگادار نیم و بڕواناکەم بەمزووانە دەست بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە بکەن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە