کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی شۆفێرێکی تەکسی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی شۆفێرێکی تەکسی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار  ئەحمەد

لە پارێزگای هەولێر بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی گردجوتیار- بەحرکە کە ئۆتۆمبێلێکی تەکسی خۆی کێشاوە بە کۆگایەکەدا لە ئەمدا شۆفێری تاکسیەکە گیانی لەدەستداوە.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی حوزەیرانی 2021 لەسەر رێگەی گردجوتیار - بەحرکە کە رێگەی تاکسایدی گوندە کارەساتێکی هاتوچۆ ڕویدا کاتێک ئۆتۆمبێلێکی تاکسی بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و خۆی کێشا بەکۆگایەکی مەڕمەڕ و کاشی، لە ئەنجامی رووداوەکەش شوفێرەکە گیانی لەدەستدا جگە لەکەوتنەوەی زیانێکی زۆری مادی".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەیرکردنەوەی کامێراکانی چاودێری دەرکەوت کە بەر لە رووداوەکە شوفێرەکە زۆر تیژڕۆ و بێئاگا بووە، ئەو بێئاگاییە لەوانەیە بەهۆی خەوتنەوە بێت  یان بەهۆی جەڵتەو گیانلەدەستدانی پێشوەختە بێت، چونکە ئۆتۆمبێلەکە پاش لە رێگە دەرچوونی، لەجیاتی کەمکردنەوەی خێرایی خێراییەکەی زیاتر دەبێت".
https://www.facebook.com/fizel.hijee/videos/4167777153265039
س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال