کوردستانی

کارەبای بەردەوام بۆ ئەم شوێنانە دابین دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەبای بەردەوام بۆ ئەم شوێنانە دابین دەکرێت
مەودا میدیا-

لەسەر داوای قایمقامی سلێمانی موەلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بە بەردەوامی کارەبا بۆ خوێندنگەکان دابین دەکەن ، قایمقامی سلێمانیش ھیوای سەکەوتن بۆ خوێندکاران دەخوازێت،  

کۆمەڵەی موەلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لەسەر داوای ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەکاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان و لە ئەگەری نەبونی کارەبای نیشتیمانی بە بەردەوامی کارەبای موەلیدە بۆ خوێندنگەکانی سلێمانی دابین دەکەن بۆ ئەوەی خوێندکاران ھۆکارەکانی رووناکی و فێنکردنەوەیان بەبێ گرفت بۆ دابین بکرێت و بتوانن تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکەوتووی  ئەنجام بدەن.

قایمقامی سلێمانیش خوێندکاران دڵنیا دەکاتەوە ھەموو پێداویستییەکانی تاقیکردنەوەکان لە ھۆڵەکان دابین کراوە و داوا لە خوێندکاران دەکات بەپشتبەستن بە ھەوڵ و کۆششەکانیان و بە دەورنێکی ئارامەوە خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکەن، ھەروەک ھیوای سەرکەوتنیشیان بۆ دەخوازێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan