کوردستانی

هێزێکی دیکەی یەکەی 70 گەڕایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزێکی دیکەی یەکەی 70 گەڕایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا-

هێزەکانی پشتیوانی دووی یەکەی 70 گەڕایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە لەنامەیەکی فەرمیدا، فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی 70ی پێشمەرگە ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە کراوە، تیایدا ئامادەیی فەرماندەیەکە بۆ وەزیری پێشمەرگە دەربڕاوه کە هێزەکانی پشتیوانی دووی یەکەی 70 بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. 

پەیوەست بەو پرسە وەزیری پێشمەرگە، ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو)ی یەکەکانی حەفتاو هەشتا دەکات و، لە چەقی بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و نەتەوەیانەش، بۆ دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی سەربازیانەی سەردەمی داوا دەکات، لەهەنگاوەکانی دادێت سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆببنەوە. 

هەنگاوی گەڕانەوەی هێزەکان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەنجامی خێراترکردنی پڕۆسەی رێفۆرمی سەربازیە و ئاراستەی کاروانی چاکسازیش لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت.

 لەسەر ئەو پرسەش ئەمڕۆ21ی حوزەیرانی 2021 ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق، لەمیانی دیداری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دەستخۆشی لەو هەنگاوانە کردو راشیگەیاند "دۆخی ئێستا و داهاتووی ناوچەکە، پێویستی بە یەککڕیزی و یەکگرتوی هێزێکی نیشتمانی تۆکمەی پێشمەرگە هەیەو، لەمبارەیەشەوە هاوکاری و هەمەئاهەنگیەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan