کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتییەک بۆ ماوەی یەک هەفتە کارەکانی رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتییەک بۆ ماوەی یەک هەفتە کارەکانی رادەگرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بۆ ماوەی یەك هەفتە بەشی فرۆشتنی وزە لە سبەینێوە بەهۆی كاركردن لە دەركردنی پسوڵەی پێوەری زیرەك لە كارەكانی راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان رادەگرێت .

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەشی فرۆشتنی وزە لە بەڕێوەبەراێتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی كارەبا لە ماڵان و بازرگانی و شوێنە گشتی و گەشتوگوزاری و حكومی و ناحكومیەكان دەكاتەوە، بۆ ماوەی یەك هەفتەیەك كاری راییكردنی هاوڵاتییان رادەگرێت".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "بڕیارەكە لە سبەینێ سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021 كاری پاكتاوكردن و خوێندنەوەی پێوەر و هەژماركردنی پارەی پسوڵەی كارەبا و مامەڵەی تاپۆ لە بەڕیوەبەرایەتییمان رادەگیرێت، بەهۆی كاركردن لە دەركردنی پسولەی پێوەری زیرەك".

س.س
Qaiwan
Qaiwan