کوردستانی

هێزە چەکدارەکانی تورکیا کۆڵبەرێک دەکوژن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزە چەکدارەکانی تورکیا کۆڵبەرێک دەکوژن
مەودا میدیا-

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ماکۆ لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا کوژرا.

لە هەواڵەکەدا رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی حوزەیرانی 2021 هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری ماکۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "عەزیز محەمەد زاد" کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەزیز خەڵکی گوندی قزڵ ئەرەخ سەر بە شاری ماکۆ بووە و لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لە مەودایەکی نزیکەوە لەلایەن هێزەکانی تورکیا تەقەی لێکراوە.

س.س