کوردستانی

ئەمشەو لە دوو رووداودا ژنێک گیانی لەدەستدا و پیاوێکیش برینداربوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمشەو لە دوو رووداودا ژنێک گیانی لەدەستدا و پیاوێکیش برینداربوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ لە دوو رووداوی جیادا کچێکی تەمەن 21 ساڵ بە فیشەک گیانی لەدەستدا و پیاوێکی تەمەن 31 ساڵیش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی برینداربوو.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن 21 ساڵ کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بوو گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە رووداوێکی دیکەدا پیاوێکی تەمەن 31 ساڵ کە مین پێیدا تەقیبووە لە بانی مەقان بە سەختی برینداربوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لە سلێمانی".

جێگای ئاماژەیە ئەو کچەی گیانی لەدەستداوە ناوی "شەرمین عەزیز"ە و لە ماڵی باوکی تووشی رووداوەکە بووە کە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵە و بەپێی وتەی کەسوکاری خۆی بە دەمانچە خۆی کوشتووە.

س.س