کوردستانی
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بڕیارە لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە كۆتایی مانگی داهاتوو دەستپێدەكات و نزیكەی 20 رۆژ دەخایەنێت.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروردەی سلێمانی لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021 تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی پۆلی 4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی دەستیپێکرد، نزیكەی 430 هەزار خوێندكار بەشدار دەبن لە پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان".
جێگای ئاماژەیە، ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دواکەوت، بەڵام دواتر بەشێوەی تەناوب دەستکرایەوە بە پرۆسەی خوێندن.
س.س