کوردستانی
کەسێک برا بچوکەکەی خۆی دەکوژێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تەلەوەی سەر بە شارۆچکەی زاویتە لە پارێزگای دهۆک، کەسێک برا بچوکەکەی خۆی دەکوژێت و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس دەکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تەلەوەی سەر بە شارۆچکەی زاویتە لە پارێزگای دهۆک، کەسێک برا بچوکەکەی خۆی دەکوژێت و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس دەکات.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 22 حوزەیرانی 2021 لە گوندی تەلەوە لە شارۆچکەی زاویتە، دەمەقاڵێ لەنێوان دوو برادا دروستبووە و دواتر برا گەورەکەیان برا بچووکەکەی خۆی بە گولـلە کوشتووە".
ئاماژەی بەوەش كردووە " تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە, هەروەها تۆمەتبارەکە دانى بەوەدا ناوە کە دەمەقاڵێکە لەسەر ئەوە دروستبووە کە برا بچووکەکەی بە قسەی خێزانەکەی ناکات و شەوان درەنگ دەچێتەوە ماڵەوە".
کوژراوەکە ناوی "هونەر حسێن"ە و لەدایکبووی ساڵی 1999یە و تەرمەکەی لە گوندەکەی خۆیان بەخاکسپێردراوە.
س.س
بیروڕا



