کوردستانی

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دەستدەكرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سەرجەم سایلۆكانی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوێکدا نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئێوارەی 20ی حوزەیرانی 2021، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی فیدڕاڵ ئاگاداركراین كە لە هەرێم دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی ئەو پلانەی دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان، داوایان لێكراوە ئەمڕۆ سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021 وەك یەكەم رۆژی دەستپێكی وەرگرتنی گەنم لە سەرجەم سایلۆكانی هەرێم رادەگەیەنن".

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم  ئاماژەی بەوەشکردووە "داوا لە جوتیاران دەكەین پابەندی رێكارە دیاریكراوەكان بن بۆ گەیاندنی گەنمەكانیان بە سایلۆكان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال