کوردستانی

"داخستنی هەدەپە سیاسییە و لە سەرۆكایەتیی كۆمارەوە بڕیاری لێدراوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"داخستنی هەدەپە سیاسییە و لە سەرۆكایەتیی كۆمارەوە بڕیاری لێدراوە"
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" رایدەگەیەنێت قبوڵی ناکەین بڕیاری داخستنی هەدەپە بخرێتە چوارچێوەی یاسایی، ئاماژەی بەوەشکرد کوشتنی ئەندامێکی ئێمە بەناوی دەنیز لە چەند رۆژی رابردوودا لە ئیزمیر، دەرخستنی ئەو یاری و پیلانانەیە کە دژی هەدەپە لە ئارادان، ئەوەی هەیە ئۆپەراسیۆنێکی سیاسییە.

متحەت سنجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کوشتنی ئەندامێکی ئێمە بەناوی دەنیز لە چەند رۆژی رابردوودا لە ئیزمیر، دەرخستنی ئەو یاری و پیلانانەیە کە دژی هەدەپە لە ئارادان، ئەوەی هەیە ئۆپەراسیۆنێکی سیاسییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئومێد دەکەین لەو دۆسیەدا دادگای دەستووری تورکیا بەرپرسانە مامەڵە بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە باش دەزانین، ئەو دۆسیە لە ناوەندی گشتی مەهەپە ئامادە کراوە و بڕیاری کۆتایی لە سەرۆکایەتیی کۆمار دراوە، پارێزەری راستەقینە گەلی کورد و تورکن لەسەر ئەم دۆسیە، بێگومان بن ئێمە هەدەپە دەپارێزین و بە زیندویی دەیهێڵینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە هەڵبژاردنی 7ی حوزەیرانی 2015 پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکپارتی" تووشی شکست بوو، بڕیاری داخستنی هەدەپە تۆڵەکردنەوەی ئەو شکستەیە، بەڵام قبوڵی ناکەین بڕیاری داخستنی هەدەپە بخرێتە چوارچێوەی یاسایی، ئەو بڕیارە سیاسییە و دەبوایە لەلایەن دادگای دەستووری رەتبکرایەتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال