کوردستانی

ماوەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران درێژکرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی قەدەغەی گەشتکردن لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران درێژکرایەوە، سەرپەرشتیاریی ئیدارەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی نەخۆشن و خوێندنیان هەیە دەتوانن گەشت بکەن.

لیوا مەریوان کەمال، سەرپەرشتیاریی ئیدارەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر لەسەرەتای داخستنی دەروازە سنوورییەکانەوە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بەردەوامی هەبووە و تەنها دەروازەکان بەڕووی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و ئێراندا داخراوە".

باسی لەوەشکرد "لەئێستادا هاتوچۆکردنی گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەکانەوە قەدەغەیە، بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشن و خوێندنیان هەیە دەتوانن گەشت بکەن".

سەرپەرشتیاریی ئیدارەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ باسی لەوەشکرد "ئەو کەسانەی گەشت ئەنجام دەدەن پێویستە پێشوەختە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن و ئەنجامەکەی نەرێنی بێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan